لە ساڵێكدا زیاتر لە 3 هەزار كەس دەستگیركراون



لە ساڵی 2022 دا لە سلێمانی، سێ هەزارو 153 كەس دەستگیركراون، 328كەس لەسەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 51 هاووڵاتییان بیانین، 80 بازرگانیش دەستگیركراون.

ئەحمەد پشتیوان، بەرپرسی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری كاروچالاكییەكانی ساڵی 2022 ی بەڕێوەبەرایەتییەكەی خستەڕوو.

بەپێی ئامارەكە، لەمساڵدا سێ هەزارو 153 كەس دەستگیركراون، 328كەس لەسەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون كە 51 هاووڵاتییان بیانین.

هەر بەپێی ئامارەكە، 80 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

1378كەس لەسەر بە یاسایی هاتنە ناوەوەی هەرێمی كوردستان دەستگیركراون.

317 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە نێوبراون .

زیاتر لە 200 كەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركراون.

بەرپرسی لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی وتیشی، لەمساڵدا 307 سكاڵای هاووڵاتییان وەرگیراون كە تایبەت بوون بە تاوانە ئەلیكترۆنییەكان و سۆشیال میدیا لەو ژمارەیە 249 كەیسیان ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە و 58 كەیسیان لە لێكۆڵینەوەدان.

“پەرلەمانتاران بەڵێنەكانیان نەبردووەتەسەر “
پێشت “پەرلەمانتاران بەڵێنەكانیان نەبردووەتەسەر “
ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار