نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانی بڵاوکردەوە، بریتییە لە ٢٧٠ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون-ستییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد، تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ١ دیاریکرد، کە بریتییە لە ٢٧٠ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە ٢٧٠ دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگى ڕابردوو نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان ٢٨٠ دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک ١٠ دینار دابەزیوە.

جەختیشیکردەوە، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

(ئەحمەد كاكە محمود) نمونەی شەرعزانێكی سیاسی هاوچەرخ
پێشت (ئەحمەد كاكە محمود) نمونەی شەرعزانێكی سیاسی هاوچەرخ
بە بۆنەی نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسی S24 سامسۆنگ زنجیرەیەک ئاهەنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان سازدەکات
دواتر بە بۆنەی نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسی S24 سامسۆنگ زنجیرەیەک ئاهەنگ لە عێراق و هەرێمی کوردستان سازدەکات
ەیوەندیدار