ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“لەسەر بودجەی عێراق، قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دوێنێ دەكرێتەوە”

خەڵك-ئارام سەردار
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانی ئەو ناوچانە دەكەین كە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان پێگەیشتوە و هەوڵدەدەن لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی عێراق قەرەبوو بكرێنەوە، بەدوریشی زانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەپەرلەمانی عێراق لەیەك فراكسیۆن خۆیان كۆبكەنەوە.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەرەوشی ئاوارەكان رایگەیاند، پێشتر سەردانی ئاوارەكانی كەركوك و داقوق و خورماتوو و ناوچەكانی ترمان كردبوو لەكەمپەكان نیشتەجێن بۆ ئەوەی لەكێشە و گرفتەكانیان بزانین و داواكاریەكانیان چین، لەرێگەی راپۆرتێكەوە بەرزمان كردەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.

وتیشی” داوای چارەسەری كێشەكانیانمان كردووە، بەتایبەت ئاسایكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانیان و نەهێشتنی دیاردەی سەربازی لەشارەكان بۆ ئەوەی ئەو ئاوارانە بگەڕێنەوە شوێن و ماڵەكانیان، بەڵام تا ئەوكاتە دەبێ هاوكاری و پێویستیەكانیان بۆ دابین بكرێ”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی باران و دروستبوونی لافاو لەناوچەكانی باڵەكایەتی زیانێكی زۆر بەر هاوڵاتیان كەوتووە و پەیوەندی نێوان گوندنەكانیش زۆربەیان پچڕاوە بەهۆی رووخانی پردی پەڕینەوە، هەوڵدەدەین قەرەبووی ئەو هاوڵاتیانە بكرێتەوە كە زیانیان پێگەیشتوە، لەرێگەی حكومەتی هەرێم لەسەر وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ.

لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك) دا سەبارەت بە چۆنێتی قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لەم دوو رۆژەی رابردوو زیانیان پێگەیشتوە ناوبراو رایگەیاند، لەنزیكەوە سەردانی ناوچە زیان پێگەیشتوەكان دەكەین و لیژنەیەك پێكدەهێنرێ لەرێگەی حكومەتی هەرێم بەپێی رێكارە یاساییەكان و لەرێگەی بودجەی یەدەگ كە بۆ رووداوە سروشتییەكان دانراوە و لەیاسای بودجەشدا دیاری كراوە هەوڵدەدەین قەرەبوو بكرێنەوە.
بەشیر حەداد، بەدوریشی زانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەیەك فراكسیۆن خۆیان كۆبكەنەوە و وتی” هەوڵمان داوە لیژنەیەك دروست بكەین بۆ هەماهەنگی سەرپەرشتیان دەكەین لەم بابەتانە دێنە پێشەوە لەسەر هەرێمی كوردستان”.
ئاشكراشیكرد، بودجە نەگەیشتوەتە پەرلەمان و لەئەنجومەنی وەزیرانە تاكو نەگاتە پەرلەمان ئێمە ناتوانین قسەی لەسەر بكەین، چونكە رەشنوسە و دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێ، بەڵام مافەكانمان وەردەگرین.

 

<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/video.php?href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2FXelkNews%2Fvideos%2F1922817621137393%2F&show_text=0&width=560″ width=”560″ height=”315″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowTransparency=”true” allowFullScreen=”true”></iframe>

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان