ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

فیلی Avengers: Infinity War داهاتی گەشتە ٢ ملیار دۆلار و نزیکە لە تێپەڕاندنی تایتانیک

خێزان

فیلمی Avengers: Infinity War (2018) فیلمێكی له‌ جۆری ئاكشن و سه‌ركێشی و خه‌یاڵیه‌، به‌رهه‌می كۆمپانیای مارڤێڵه‌،
یه‌كێكه‌ له‌و فیلمانه‌ی، كه‌ بینه‌رانی سینه‌ما ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ تامه‌زرۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانیبان دەکرد بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆر بوو مارڤێڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە بوو، جەنگی بێکۆتای نێوای سۆپەر هێرۆکان له‌ به‌رواری ٢٧ی مانگی چواری ئه‌مساڵ نمایش کرا له‌ سینه‌ماكانی جیهاندا و کوردستانیشی گرتەوە.
ماڵپەری فۆربێس لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە داهاتی گەشتووەتە بڕێکی خەیاڵی و لە پاش تایتانیک و ئەڤاتەرەوەیە و چەند ملیۆن دۆلارێکیش لە پاش Star Wars: The Force Awakens کە ڕێژەکەی بریتییە لە دوو ملیار دۆلار و بەردەوام زیاد دەکات.
چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌وا ئەڤێنجەرەکان و هاوکارانیان پێویستە و گرنگە هەموویان خۆیان بەخت بکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن ڕووبەڕوی
ثانۆسی بەهێز ببنەوە پێش ئەوەی پەلاماردانە وێرانکارییەکەی کۆتایی بە گەردوون بێنێت.

فیلمه‌كه‌ له‌لایه‌ن Anthony Russo, Joe Russo كاری ده‌رهێنانی بۆكراوه‌ و ده‌سته‌یه‌كی زه‌به‌ڵاحی ئاكته‌ره‌ ناوداره‌كانیی مارڤێڵیش به‌شداریان تیادا كردوه‌،
ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش ٢كاتژمێر و ٣٦ خوله‌كه‌.

داهاتی فیلمەکانی سینەمای جیهانی:

هەواڵەکان

سەرنجڕاکێشترین وێنەکانی ٢٠١٨ لەلایەن ناشناڵ جیۆگرافیکەوە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی هەڵبژێردراوی زۆر نایابی ناشناڵ جیۆگرافیکن بۆ وێنەی ساڵ کە وێنەکان لە لوتکەدان لە ڕووی فۆتۆگرافییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەردار عەبدوڵڵا رۆمانی “ئاتێلا دواین عاشق”ی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەردار عەبدوڵڵا، نوسەر و سیاسەتمەداری سەربەخۆ رۆمانێكی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە و تێیدا باس لە چەند دیوێكی مێژووی كورد كراوە لە سەدەی رابردوودا.

سەردار عەبدوڵڵا، نوسەری رۆمانەكە بە (خەڵك)ی وت” رۆمانەكە ئازاری كوردە، هەوڵەكانی جینۆسایدكردنی، شۆڕش و شكست و سەركەوتن، ڕۆمانی عیشقە، تێیدا عیشقی ژن تێكەڵ دەبێ بە عیشق شۆڕش و عیشق پێكی بادە و عیشقی خودا”.

هەر سەبارەت بە رۆمانەكە كە لە دەزگای هاشێت-ئەنتوان نەوفەل لە بەیروت بڵاوكراوەتەوە، ناوبراو دەڵێت”ئەفسانە و واقیع تێكەڵ دەبن، بەجۆرێك كە ئاتێلا لە دوا عروجیدا چەندین پێغەمبەر و ئەولیا دەبینێ، تا ئەو كاتەی تێكەڵ بە فاتیمەی خۆشەویستی و زاتی ئیلاهی دەبێت، وەك چۆن لە كتێبی (مەنتیقولتەیری) سۆفی و شاعیری مەزن (فەریدودینی عەتاری نەیشابوری) دا ڕوو دەدات.”

سەبارەت بە بابەتەكانی”Themes”ی رۆمانەكەش نوسەر دەڵێت”ڕووداوەكانی سەدەی بیستەمی ئەنفال و شۆڕش و جینۆسایدی كوردانی فەیلی و بارزانیەكان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین، تێكەڵ دەبن بە سەردەمی عەتاری نەیشابوری كە هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاوە.. ئەو كاتەی ئاتێلا حەزرەتی ئادەم دەبینێ، ئەو نازناوی (داوهەمین عاشق)ی پێدەبەخشێ، چونكە ڕۆمانەكە جەخت لەوە دەكاتەوە، كە حەزرەتی ئادەم یەكەمین عاشقە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یەکەم وڵات لە جیھاندا ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی کرد بە خۆڕایی

خەڵک-

لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە حکومەتی لۆکسەمبۆرگ لە ژێر ناوی کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی ڕێگاکان و پیسبوونی ژینگە، تەواوی ھۆکارەکانی ھاتووچۆی گشتیی دەکات بە خۆڕایی.

بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بەرەبەیانی رۆژی ١/١/٢٠١٩ جێبەجێ دەکرێت و لەو کاتە بەدوا، تکتی شەمەندەفەر و ترام و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە لادەبرێت و ھاتووچۆ تیایاندا دەبێت بە خۆڕایی.

لۆکسەمبۆرگ وڵاتێکی بچوکە و کەوتۆتە نێوان وڵاتانی ئەڵمانیا و بەلجیکا و فەرەنساوە، دانیشتووانەکەی نزیک بە ٦٠٠ ھەزار کەس دەبن، بەڵام بۆ کارکردن لەو سێ وڵاتەکەی دیکەوە رۆژانە نزیک بە ٤٠٠ ھەزار کەس ڕووی تێدەکەن. ئەوەش وایکردووە شاری لۆکسەمبۆرگی پایتەخت (١٠٠ کەس دانیشتووانەکەیەتی)، بە قەرەباڵغترین شاری جیھان لە ڕووی ھاتووچۆوە ھەژمار بکرێت.

ئەم بڕیارەی حکومەتی ئەو ولاتە لە پێناو ڕووکردنە ھۆکانی ھاتووچۆی گشتیی و دەستبەرداربوونی ئۆتۆمبێلی تایبەت دەرکراوە، ئەویش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوونی ژینگەی ئەو وڵاتە.

تا ئێستاش لە تەواوی ئەوروپا لۆکسەمبۆرگ ھەرزانترین نرخی ھەبووە بۆ ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی، بە شێوەیەک بلیتی شەمەندەفەر لە سنوری باکور بۆ سنوری باشوری وڵاتەکە (دوورترین خاڵ) بە ٣ یۆرۆ بووە، بۆ پلەی تایبەتیش ٤ یۆرۆ، ھۆکارەکانی دیکە تەنھا ٢ یۆرۆیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەی خەنەنشینان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژنانی دووگیان لەو نرخە بەخشراون.

سەرەڕای بڕیارەکە، بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیارەکە بە کارێکی باش نابینن، ئەوان دەڵێن: بەخۆڕایی کردنی ھۆکانی گواستنەوەی گشتیی وادەکات کوالێتیی گەشتیاریی ھۆکارە گشتییەکان بێنە خوار و وێستگەکانی شەمەندەفەر و میترۆ و پاسەکانی ئەو وڵاتە ببن بە شوێنی کۆبوونەوەی کەسانی بێ ماڵ لە تەواوی ئەوروپادا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین