شەپۆلێکی نوێی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنچشەممە شەپۆلێکی باران بارین روودەکاتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی مامناوەند دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریای سوور و کەنداوى عەرەبی کاردەکاتە سەر بەشێک لە ناوچە کانى باشوورى عێراق و پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و باشورى پارێزگاى سلێمانى، لەکاتەکانى ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە بە هۆى ئەم کاریگەریە باران بارین ڕوو لە بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان وبەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچەکانى باشورى پارێزگاى سلێمانى دەکات بەشێوەى نمە باران.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێ جار بارانى مامناوەند لە ناوچەى جیا جیا دەبارێت و باران بارین لە سنوورى قەزاى خانەقین و مەندەلى دەوروبەرى زیاتردەبێت هەندێ جار هەورە تریشقەشى لە گەڵ دەبێت، لە هەمان ڕۆژدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە کورت مەودایە کۆتایی دێت.

مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت مەزڵوم کۆبانێ لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئێران داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكات
دواتر ئێران داوای زیندووكردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەكات
ەیوەندیدار