وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئامانجەکان بۆ لەناوبردنی حەماس بەدی نەهاتووە



ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجەکان بۆ لەناوبردنی حەماس بەدینەهاتووە، بەشی چەند مانگێکی دیکەی شەڕ چەک و تەقەمەنیان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەم دواییە کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، هەواڵگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کە حەماس خاوەنی تەقەمەنییەکی ئەوتۆیە بۆ ئەوەی بۆ چەند مانگی داهاتوو هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی غەززە، ئەمانجەکان بۆ لەناوبردنی حەماس بەدی نەهاتووە.

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا، هێزەکانی ئیسرائیل لە نێوان ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسیان کوشتووە، ئەو ژمارەیەش کەمترە لە ئامانجی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس بەتەواوەتی.

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل سەبارەت بە ئامانجی حەماس ڕایگەیاند، “پێویست ناکات سەربکەویت، تەنها ئەوەی پێویستە بیکەیت ئەوەیە نەدۆڕێیت”.

دادگا لەبارەی دوو سکاڵای مامۆستایانەوە بڕیاریدا
پێشت دادگا لەبارەی دوو سکاڵای مامۆستایانەوە بڕیاریدا
حاجی سادق کێ یە؟ کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سووریا کوژرا
دواتر حاجی سادق کێ یە؟ کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە سووریا کوژرا
ەیوەندیدار