قائیمقامیەتی هەولێر: سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە نرخ بەرز دەكەنەوە



قائیمقامیەتی هەولێر پێکهێنانی چەند لیژنەیەکی چاودێری لە بازاڕەکانی هەولێر بۆ کۆنترۆڵکردن و بەدواداچوونی نرخی کاڵا و شمەکەکا پێکهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، بە مەبەستی کۆنترۆڵرکردنی نرخی شمەک و کاڵاکان و ڕێگەگرتن لە فرۆشتنەوەی کاڵای ماوە بەسەرچوو، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند لیژنەیەکیان بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچی پێکهێناوە.

قائیمقامی هەولێر باسی لەوەشکرد، ئاسان نییە بتوانرێت نرخی کاڵا و پێداویستییەکان جیگیر بکرێت، بەڵام هەوڵدەدەین نرخەکان لەگەڵ ڕەوشی ژیان و دۆخی ئابووری هاووڵاتییاندا بگونجێنین تا نەبێتە بارگرانی.

هاوکات جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کەسانەی پابەند نابن و خواردنی ماوەبەسەرچوو دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان، لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت و فرۆشگاکانیان دادەخەن.

 

سودانی: چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە
پێشت سودانی: چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ئاسایشی عێراق گرنگە
بەڵێ بۆ ئەو عورفە سیاسییە نەکەن!!!
دواتر بەڵێ بۆ ئەو عورفە سیاسییە نەکەن!!!
ەیوەندیدار