ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چۆن چارەسەری ئازاری پشتت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایە بەکار بهێنە!

خێزان

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت مه‌به‌ست له‌و ناوچه‌یه‌ كه‌ له‌ خوارووی ئاستی قه‌فه‌زه‌ی سنگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس و وەستان و خەوتن بەخواری و چەندین هۆکاری دیکە توشت دەبێت.

 

لە کاتی دروستبونی ئەو ئازارەدا،  لە لەسەر دەم ڕابکشێ و داوا لەکەسێک بکە ئەو دوو ناوچەیە بشێلێت کە خاڵە سورەکەی لەسەرە، دەتوانێت لەگەڵ شێلانەکەدا زەیتی سروشتی وەک زەیتی سەندەل بەکاربهێنێت، دەتوانیت زەرفی ئاوی سارد یاخود گەرمیشی لەسەر دابنێیت بۆ نەمانی ئازارەکە

بۆ لەمەودواش لە هەڵگرتنی شتی قورس دوربکەوەرەوە بۆ ئەوەی ئازارەکە سەرهەڵنەداتەوە، هاوکات گەر شتیشت هەڵگرت بەشێوازە دروستەکەی بیکە و پشتت ڕێک ڕابگرە.

دڵنیابە لەوەی شوێنی خەوەکەت گونجاوە و دۆشەکەکەت زۆر ڕەق نییە، گەر لەسەر لاش خەوتی دەتوانیت سەرینێک بکەیتە نێوان قاچەکانت، یاخود ژێر قاچەکانت گەر بە پشتدا خەوتی.

تەندروستی

کۆمەڵێک مەترسی فیلەری لێو کە هەموو خانمێک گرنگە بیزانێت

خێزان

لە ئێستادا خانمێکی زۆر فیلەر بۆ لێویان دەکەن بۆ ئەوەی گەورەتر دەربکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێک مەترسی فیلەرە کە گرنگە هەموو خانمێک بیزانێت:

 

مەترسیەکانی فیلەر لە شێوازی ئەنجامدان و دەرزیلێداندایە، لەگەڵ ئەو ماددەیەی کە بۆ فیلەرەکە بەکار دەهیندرێت، بۆیە گرنگە کە خانمان بزانن لایی کێ و بە چ مادەیەک فیلەریان بۆ دەکرێت، ئەمەی خوارەوە هەندێک مەترسی فیلەرە:

 

– پەڵە و ئاوسان و سوربونەوەی لێو

– هەوکردنی لێو

– هەندێکجار فیلەرەکە دەجوڵێت و شێوەی تێکدەچێت، پێویستە بە چارەسەری تایبەت چاک بکرێتەوە.

– لە هەندێک دۆخدا فیلەرەکە تاسەیەک لە ژێر پێستەکە درووستدەکات، پێویستی بە نەشتەرگەریە بۆ چارەسەر.

– لە هەندێک دۆخ فیلەرەکە ڕێگەدەگرێت لە گەیشتنی خوێن بە دەمارەکانی لێو، ئەم دۆخە مەترسیدارە و ئەگەری بورانەوە و مردن هەیە و پێویستە بە زوترین کات خۆت بگەیەنیتە نەخۆشخانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ نیشانە کە دەری دەخات وردە وردە خەریکە خۆت لەناو دەبیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە گەر لە تۆدا هەبێت ئەوا دەری دەخات کە وردە وردە خەریکە خۆت لەناو دەبیت و پێویستە گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا بکەیت:

 

– هیچ شتێک لەم ژیانەدا سەرنجت ڕاناکیشیت و بۆت بەچێژ نییە

– گرنگی بەخۆت و ناوماڵەکەت نادەیت

– تێکەڵی خەڵک نابیت و حەزت بە تێکەڵبوون نییە

– یان لە ڕابردوودا دەژیت، یان خەون بە داهاتووەوە دەبینیت و بۆ ئێستا ناژیت

– ڕقت لەکارەکەتە و بەزۆر ئەنجامی دەدەیت

– خوت بە چەندین خویی خراپەوە گرتووە وەک جگەرە و مەشروب و خواردنی خراپ و هیتر..

– بویتەتە کۆیلەیەکی بەردەوامی مۆبایلەکەت

– تەنانەت شتە سادەکانیش بێزار و بێتاقەتت دەکات

 

– ئامادەنیت گۆڕانکاری لەخۆتدا بکەیت و بەرەو پێش بچیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ شتی مەترسیداری منداڵان پێویستە دایک و باوک زیاتر ئاگاداری بن

خێزان
ئەمانەی خوارەوە چەندین جۆر شتی مەترسیدارن و کێشە درووست دەکەن بۆ منداڵەکەت.

میزەڵان بچووک کە لەوانەیە منداڵ قووتی بدات و لە گەدەی بمێنێتەوە.

چەند جۆرێک خواردن هەن لەوانەیە زیاد لە پێویست توون بن یاخوود ماددەی زیاتری تێدا بێت کە لەگەڵ بوونیەتی منداڵ دا نەیەتەوە یەک.

چەند جۆرێکی سندووقی گەورە هەن کە منداڵان یاری تێدا دەکەن لەوانەیە بەهۆی قورسی کێشیانەوە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە منداڵەکەت و زامداری بکات.


ئیسفەنجی تایبەت بە یاری خۆ بەرزکردنەوە بە تایبەت ئەوانەی هەوایان تێدەکرێت لەوانەیە لە هەر چرکەیەکدا بتەقن یاخوود کونیان تێ ببێت و ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە منداڵەکەت.

ئەو یارییانەی کە باڵیان هەیە بۆ فڕین وەکو دڕۆنەکان لەوانەیە ناگونجاو بێت بۆ منداڵ و برینداری بکات و بە ئاگادارییەوە ئەم یارییانەی بۆ بکڕە.

هەرگیز مەھێڵە منداڵەکەت لە نزیکی خواردنی ئاژەڵی ماڵیدا بێت لەوانەیە خواردنەکەیان بخوات کە ماددەی زیان بەخشی تێدایە بۆ گەدەی منداڵ و ناتوانێت بە ئاسانی کرداری هەرس ئەنجام بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین