داواكاری گشتی چاوپێكەوتنی میدیاكانی لەگەڵ كەسوكاری كوژراو قەدەغەكرد



داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەدەغە كردنی چاوپێكەوتنی میدیاكان لەگەڵ كەسوكاری كوژراو و دەشڵێت: “دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت”.

داواكاری گشتی لە ئاگادارییەكدا بۆ میدیا بینراو و بیستراوەكان ڕایگەیاندووە، لەكاتی ڕووماڵكردنی ڕووداوە نەخوازراوەكان و بەتایبەتی تاوانی كوشتن، لەكاتێكدا دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەن، پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن و ڕەچاوی ئیتیك و كاری میدیایی بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، چاوپێكەوتن لەگەڵ كەسوكاری كوژراو بە تاوان ئەژمار دەكرێت، چونكە كاریگەری لەسەر ئاڕاستەی ڕای گشتی دەبێت و دەبێتە هۆی نەمانی متمانەی هاووڵاتییان بە دادگا و دامودەزگاكانی حكومەت.

بۆ پێوەری ئاو داوایەك لە وەزارەتی شارەوانی دەكرێت
پێشت بۆ پێوەری ئاو داوایەك لە وەزارەتی شارەوانی دەكرێت
عیراق جەژنی سوپا دوادەخات
دواتر عیراق جەژنی سوپا دوادەخات
ەیوەندیدار