ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەركردەیەكی یەكگرتوو شێوازی سزای سەركردەكانیان بەهۆی كەمتەرخەمی لە هەڵبژاردنەكان ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن ئەو “مەسج”ەمان لەجەماوەرەوە وەرگرت كە جەماوەر متمانەی پێنەداوینەتەوە‌و ئاستی دەنگەكانمان بۆ نیوە دابەزی، بۆیە بڕیارمان دا نەیخەینە ئەستۆی هیچ هۆكارێك، سەرەڕای تێبینیمان لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن و ساختەكارییەكی زۆر، بەڵام بڕیاری بەخۆداچونەوەمان دا بۆ ئاشتكردنەوەی جەماوەرە تۆراوەكەی یەكگرتوو.

سەمیر سەلیم ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، تانەمان لە ئەنجامەكان داوە و سكاڵاشمان تۆماركردووە، بەڵام ئەم ئەنجامانە بۆ ئێـمە، جەماوەر قسەی خۆی كردووە.

وتیشی”ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پیشانیداین بەشداریكردنمان لەكابینەی حكومەت چ زیانێكی لێداین، ئەو ئەنجامانە هەم هۆكارە”زاتییەكان” هەم هۆكارە بابەتییەكانی پێوتین، كەبۆچی دەنگەكانمان زیادی نەكردو جەماوەر دەنگی پێنەداوین، ئیتر یەكگرتوو هەوڵی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ڕابردووی خۆی دەدات كەكردمان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، مەرج نییە یەكگرتوو خۆی بە هەڵە بزانێت لە بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام كەنەمانتوانی ئەو بەرنامەیەی هەمانە وەك خۆی جێبەجێ بكەین‌و زەمینە نەڕەخسا‌و ڕێگریمان لێكرا، دەكرا ئێـمە بەجۆرێكی تر مامەڵەی لەگەڵدا بكەین.

سەبارەت بە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی دەنگەكانیان، سەمیر سەلیم رایگەیاند، هۆكاری یەكەمی كەمكردنی دەنگەكانمان هەڵوێستە سیاسیەكانی ئێـمە بوو، هەروەها جۆری ئامادەكاری و درەنگ بڕیاردانمان، گوتاری ڕاگەیاندنمان، ئەوانەش بەڕێژە كاریگەرییان هەبوو، ڕاستە ساختەكاری ڕۆڵی سەرەكی لەپاشەكشەی دەنگەكان هەبوو، بەڵام ئێمە نامانەوێت پڕۆژەی بەخۆداچونەوە و هەستانەوەی حزب بشارینەوە لەپاڵ ساختەكاری تەزویرچییەكان.

وتیشی”ڕەنگە ئەو شێوازە گوتارە میانڕەوییەی ئێمە لای جەماوەر قبوڵ نەبێت یان باش نەگەیەنرابێت، بۆیە ئەنجامەكەیمان بینی، بەڵام موستەحیلە یەكگرتوو توندڕەوی لێبێت، بەڵام دەگەڕێینەوە بۆ بونیادنانەوە و گۆڕانكاری كۆمەڵگا، چونكە هەر حزبێك كۆمەڵگا پشتیوانی نەكات ناتوانێت سەربكەوێت، یان سەركەوتنەكانی ڕابگرێت.

سەبارەت بە لێپرسینەوە لە بەرپرسەكانی حزب، ناوبراو ئاشكرایكرد، لێپرسینەوە یان هەر ئیجرائاتێك لەگەڵ ئەمیندار لەدەسەڵاتی كۆنگرەیە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات كۆنگرەش پێش دەخرێت، بژاردەیەكی كراوەیە لەبەردەم ئەنجومەنی گشتیدایە دەتوانێت بڕیاربدات، سەبارەت بە سزای بەرپرسەكانی یەكگرتوو لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو رایگەیاند، ئەگەر كەسێك بەرپرسیارێتی كەوتبووە ئەستۆ و هەڵەی كردبوو یان كەمتەرخەمی كردبوو، ئەوا سەركردایەتی دەتوانێت تا كۆنگرە “تەجمید”ی بكات یان لایدا لەپۆستەكەی، هەموو ئەوانە ئەگەری هەیە.

کوردستان

مەلا بەختیار لەبارەی دامەزراندنی حزبەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان ڕایگەیاند، مەكتەبی سیاسی، سەركردایەتی، ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دڵنیا دەكەنەوە، كە ناوەندی دابڕان ناكەنە حزب.

مەلا بەختیار لەگوتارێكدا لە دووهەم ڕۆژی كۆنفڕانسی پلاتفۆڕمی دابڕاندا ئاماژەی بەوەكرد، ئەوانەی ئەو دەنگوباسانە بڵاودەكەنەوە، كە ناوەندی بڕیار دەكرێت بە حزب، ڕاست نین، ئەو دەنگۆیانە بۆ ترساندنی لایەنگرانی یەكێتییە، كە نزیك نەبنەوە لە دابڕان.

ڕوونیشیكردەوە، پلاتفۆڕمی دابڕان دامەزراوەیەكی ڕۆشنبیریی عەلمانییە، بڕوای بە ئازادی ویژدان هەیە، بەڵام ئیلحاد نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان