شەقامێکیتر لە یەکتربڕی لای باخی بەختیاری کرایەوە



کارکردن لە پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و ئەمرۆش شەقامێکی تری کرایەوە.

شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ ٤ شەممە ، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی یەکتربڕی لای باخی بەختیاری کرد و بەشێكی تری شەقامەكە كرایەوە بەڕووی هاوڵاتیان بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی سنوری بەكرەجۆ،

شارەوانی سوپاسی هاووڵاتیانی کرد و لەهەمانکاتدا داوای لێبوردنیان لێ کردن كە ئەم ماوەیە ئاستەنگیی زۆری هاتوچۆیان بۆ دروست ببوو.

لە ئێستادا، کارکردن لە پڕۆژەکەدا لە کۆتا قۆناغیدایە و سەرۆکی شارەوانیش لیلی عمرداوایکرد بەردەوام بن لە کارکردن بۆ ئەوەی لە نزیکترین ماوەدا پڕۆژەکە بکرێتەوە بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتیان و خزمەتێکی باش بە بواری هاتووچۆ بکات لە شاری سلێمانی.

هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەیەک کارکردن لەو پرۆژەیەدا ڕاگیرا، هۆکارەکەش بۆ لێکتێنەگەشتنی نێوان کۆمپانیای جێبەجێکار و تەکییەی کەسنەزانی گەڕایەوە، دواتر دوای لێکتێگەشتن دوبارە کارکردن لە پرۆژەکەدا دەستیپێکردەوە و ئەمڕۆش شەقامێکی تری بە ڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراك زیادكرا
پێشت بۆ مانگی ڕەمەزان 4 ماددە بۆ بەشەخۆراك زیادكرا
ڕۆژنامەنووسان لە بەرداشی جێبەجێنەکردنی یاساکانی ڕۆژنامەنووسی
دواتر ڕۆژنامەنووسان لە بەرداشی جێبەجێنەکردنی یاساکانی ڕۆژنامەنووسی
ەیوەندیدار