ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سایلۆیەك لەسلێمانی بەهۆی قفڵبوونی كۆدەكەیەوە لەكاركەوتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی سنوری سلێمانی پێویستە جوتیاران گەنمەكانیان ببنە چەمچەماڵ، چونكە سایلۆی پیرەمەگرون لەكاركەتووە، بەڕێوەبەری دانەوێلەی سلێمانیش دەڵێت: “سایلۆكە كێشەی پرۆگرام كردنی هەیە و لە ئیتاڵیاوە تیم دێن بۆ چارەسەركردنی”.

ئەمین محەمەد، بەڕێوبەری دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا سایلۆی سلێمانی-پیرەمەگرون لە كاركەوتووە بە هۆی تێكچوونی بەرنامە و پرۆگرامینی سایلۆكەوە.

وتیشی، “بۆ ئەوەی ئەمساڵ جوتیاران گەنمەكەیان ڕادەستی سایلۆ بكەن، دەبێت بچنە چەمچەماڵ، چونكە لە ئێستادا سایلۆی چەمچەماڵ كراوەیە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ چاك كردنەوەی سایلۆی پیرەمەگرون پێویستە لە ئیتاڵیاوە تێمێك چارەسەری بكەن و لە ئێستادا هەوڵەكان بەردەوامە.

ئابوری

خشتەی دابەشكردنی موچە لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر (خەڵك) بڵاوی كردۆتەوە، ئەم هەفتەیە چەند وەزارەت و دەستە و فەرمانگەیەكی تری حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 9 وەردەگرن.

بەپێی خشتەكە ئەم وەزارەتانە لەم هەفتەدایە موچە وەدەگرن:

یەك شەمە16ی مانگ ، موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دووشەمە17ی مانگ ، موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەكان دابەش دەكرێت.

سێ شەمە18ی مانگ موچەی كارمەندانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

چوارشەمە19ی مانگ ، موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

پێنج شەمە20ی مانگ ، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 153 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سلێمانی بڕێكی زۆر میوە لەناودەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لالەنگیدا گیرا، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكان ساغیبكاتەوە .

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە عەلوەی سلێمانی و لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ئاسایش‌ دەست بەسەر 22 تۆن لالەنگی، كە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیە گیراوە و خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكان ساغیبكاتەوە.

دەشڵێت،”هێزە ئەمنیەكان بەگشتی و بەتایبەت بەڕێوەیەرایەتی ئاسایش هاوكارێكی باشی لیژنەهاوبەشەكانە بەپێدانی زانیاری یاخود لەڕێی بازگەكانەوە دەست بەسەر هەموو ئەو كاڵاوشمەكانەدا دەگرێت، كە گومانیان لەسەرە و رەوانەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین و گرتنەبەر رێكاری پێویست بەرامبەر خاوەنەكەی”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تەواوی ئەو لالەنگیەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە و خاوەنكەشی رێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین