ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ هەڵە کە ناهێڵێت چەوری بسوتێنیت و کێشت داببەزێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ هەڵەیە کە ناهێڵێت چەوری بسوتێنیت و کێشت داببەزێت:

 

– کالۆرەکان وەک یەک تەماشا دەکەیت، ئەمەش هەڵەیە، چونکە ١٠٠ کالۆر لە سەوزە و میوە هاوبەش نییە لەگەڵ ١٠٠ کالۆر لە شیرینی و قەیماغ

– گرنگی نادەیت بە چەوریە کەڵەکەبووەکانت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دەبێت وەرزش و خواردنت وا رێک بخەیت کە چەوریە کەڵەکەبوەکان بەکار بهێنیت

– تەنها پشت بە ڕاکردن دەبەستیت بۆ کێش دابەزاندن، لەکاتێکدا ئەم کارە هەڵەیە و پیویستە ڕاهێنانی جۆراوجۆر بکەیت.

– باوەڕت بە کەپسولی کێش دابەزاندن هەیە، بەڵام ئەمانە سودیان نییە یاخود زۆر کاتییە

– خواردنەکانت بۆ چەند کاتێک دابەش کردووە، ئەمەش بە پێی زانستی نوێ هەڵەیە، باشترە نان لە ڕۆژدا نەخۆیت و ئێوارە ژەمێکی باش بخۆیت، بەهەمانشێوەی ڕۆژوو لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا.

 

– خەوتنت تەندرووست نیە، لەکاتێکدا خەوی تەندرووست زۆر پەیوەستە بە کێشی تەندرووستەوە.

 

– قەلەقیت و سترێست لەسەرە، ئەمەش ڕێگری گەورە دەکات لە سوتاندنی چەوری

– زۆر بە توندی هەوڵدەدەیت بۆ کێش دابەزاندن، لەکاتێکدا ئەوە هەڵەیە و جەستەت ماندوو دەکات، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ بدەیت.

ریکلام

تەندروستی

٨ هۆکار کە وادەکات زۆر زووتر نیشانی پیری دیاری بدات لە ڕووت

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات زۆر زووتر نیشانی پیری دیاری بدات لە ڕووت:

 

-دانیشتنی زۆر وادەکات ٨ ساڵ پیرتر دەربکەویت وەک لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆت

 

-گەشتکردنی زۆر بە فڕۆکە زووتر پیرت دەکات، چونکە شێی ناو فڕۆکە ٢٠٪ کەمترە لە شێی ئاسایی و پێستت زووتر وشک دەبێتەوە

 

-خۆنەشۆردن لەپاش وەرزشکردن و عەرەقکردنەوە کە زیان بە پێستت دەگەیەنێت

 

-خواردنی شیرین و بەرهەمەکانی شیرەمەنی بەڕێژەی زۆر

 

-خواردنی ئاوی دەبە بە زۆری، کە توێژینەوەکان سەلماندویانە زوتر لێوت چرچ دەکات

 

-گۆشت خواردنی زۆر یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان

 

-بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاری قورس  و گەورە بۆ ماوەی زۆر هۆیەکی سەرەکییە بۆ زوو پیربوونی جەستە

 

-نەبوونی هاوڕێی و تێکەڵاونەبوون بە خەڵک هۆیەکی دیکەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

دایەلۆگی بووک و مامۆژنی زاوا … گفتوگۆیەکی سەیر لەسەر پەردەی کچێنی!

خێزان
لەم ١٦ ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەت ئەم چیرۆکە راستەقینەم لەبیرە کە خۆم بینیم. لەناو کۆمەلگای خۆمان ڕۆژانە ڕوودەدات و ئیمەی پزیشکانی دادوەری ئەم جۆرە حالەتانە زۆردەبینین، توندو تیژی زۆر شتیکی ناشارستانییە بۆ هەردوو رەگەز و بۆ هەموو تەمەنیک چ ئافرەت بەرامبەر پیاو چ پیاو بەرامبەر ئافرەت یان هەمان ڕەگەز بەرامبەر یەکتر. بەلام من تۆزیکم دەستکاری کرد لەم چیرۆکە:
٤ ئافرەت سێیان بەتەمەن و یەکیان گەنج بە هەرسێکیان دەوری گەنجەکەیان دابوو هێنایان بۆ پشکنین وەک بلیی لە بەندیخانەدایە دەوریان داوە نەوەک بروات لەدەستیان :
پرسیم:بۆ هێناوتانە بۆ پشکنین وتیان تازە بووکە نیشانی نەبینیوە؟تا ئێرە زۆر ئاساییە هەموو کەس مافی دڵنیا بوونەوەی هەیە بۆیەش پزیشکی دادوەری هەیە بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەکان..
ئەوەی ئاسایی نەبوو ئیمە وتمان باشە برۆن لە دەرەوە چاوەڕی بکەن تاکو پشکنینی بۆ دەکەین ،یەکێک لە ئافرەتەکان وتی:
ناچمە دەرەوە دەتانەوێ لێمان بشارنەوە راستییەکان. لای ئێمەی پزیشکانی دادوەری ئاساییە کە یەکێکی نزیک لە بووکەکە لە ژوورەوە بێت لە کاتی پشکنین بەڵام مامەڵەی ئەو ئافرەتەم زۆر پێ سەیر بوو زۆر بە زمانێکی زبر قسەی دەکرد، منیش وتم تۆ دایکی کوڕەکەی؟وتی نەخێر من مامۆژنی کوڕەکەم …سەیرو سەمەرەی باباتەکە لەوەیە کار بۆ بگاتە مامۆژنی کوڕەکە و لەبنەڕەتەوە مامۆژن چ پەیوەندی هەیە بەو کێشە و بۆ وا شلەژاوە؟
کە پشکنینمان کرد بۆ بووکە خان هیچ کێشەی نەبوو جۆری پەردەکەی لاستیکی بوو .ئێمەش بۆ ئافرەتەکانمان ڕوونکردەوە کە ئەوە ئاساییە و ئەم جۆرە پەردە کچێنییە نیشان نابینێت و دروست کراوی خوایە و لەڕووی زانستیەوە شتی وا زۆرە…ئیمە بەدەم قسانەوە بووین یەکیک کە ئافرەتەکان چووە دەرەوەی ژوورەکە و دەستی بە تیل کردن کرد دەنگی دەهاتە ژوورەوە دەیگوت ئەو دکتۆرانە راستیمان پێنالین….
زۆر دلم پەست بوو لەم ئافرەتە ..وتم تۆ ئافرەتی بۆ وا دەکەی من دەلیم کێشەی نییە ئەو کچە بۆ دەتەوێ بە زۆری کێشەی بۆ دروست بکەی؟ جاری تەنها سێ ڕۆژە لاتانە.
مەبەستم لەم ڕووداوە ئەوە جۆرێکی زۆر ڕوونی توندو تیژییە..وەک وتم ئاساییە هاتن بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی مافی هەموو کەسە دلنیا ببتەوە بەڵام بە ریز گرتن وبە لێک تێگەیشتن…لەو کاتەیەوە کەلە پزیشکی دادوەری دەوام دەکەم دیاردەی لەم جۆرە زۆر زۆرە کە ئافرەت توندو تیژی بەرامبەر ئافرەت دەکات ….
هەمیشە لەم ڕووداوانە زیاتر خەمم خواردوە چونکە ئێمە هەموو ئافرەتین.. چەند جوان دەبوو ئەگەر تەنها دایکی کوڕەکە لەگەلی هاتبا و بە ڕیزەوە سەیری ئەو کچەیان کردبا و بیریان بکردباوە ئەوەش کچی مالێکی ترە و ئەوانیش دلیان پیوەیەتی … باشە ئەوانە نەدەترسان ئەو کچە بکوژرابا بێ گوناح؟؟ هیوادارم کە لەهەمولایەک هەولی کەمکردنەوەی توندو تیژی بدریت لە هەموو ڕەگەزیک و تەمەنیک.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێگایەکی ئاسان بۆ ئەوەی ناوە ناوە پێستە مردووەکانی قاچت لابدەیت

خێزان

مرۆڤ خاڵێکی هاوبەشی لەگەڵ ماردا هەیە کە ئەویش ئەوەیە پێستی جەستەی فڕێدەدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی قۆناغ قۆناغە ئێمە هەستی پێناکەین، گرنگیشە کە خۆمان بە ماسکە سروشتیەکان هاوکاری جەستەمان بکەین بەتایبەت لە روخسار و دەست و قاچدا.

 

تۆ بەدرێژایی تەمەنت ٣٥ کلیۆ پێستی مردوو فڕێدەدەیت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ لابردنی پێستە مردوەکانی قاچ (تەقشیر):

 

-ئاوی لیمۆ

-بۆماوەی ١٠ خولەک قاچەکانت بکەرە ئاوی لیمۆوە، هەفتەی جارێک دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

 

-شۆڤان

-کەمێک ئاوی شلەتێن بکەرە دەفرێکەوە و شۆڤانی تێبکە، دواتر با بۆ ماوەیەک قاجەکانتی تێدا بێت.

 

 

-زەیتی گوێزی هیندی

-بیدە لە قاچەکانت و گۆرەوی لەپێ بکە و پێوەی بخەوە، تا بەیانی هەموو پێستە مردوەکانی پاککردۆتەوە.

 

-سرکە

-سرکە و ئاو بەهەمان قەبارە تێکەڵ بکەو بۆ ١٥ خولەک قاچتی تێبکە.

 

-کرێمی Moisturizer

 

-ئەو کرێمانەیە کە تایبەت بۆ شێدارکردن و تەقشیری قاچ دروستکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان