نرخی ئاژەڵ بەرزدەبێتەوە



دەنگۆی گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە، چاودێری بازرگانی ڕەتیدەکاتەوە و گۆشتفرۆشێک دەڵێت گرانبووە بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە.

ئەمڕۆ دەنگۆی گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە، میر مەریوان خاوەن گۆشتفرۆشی قوبادی لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی گۆشت هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، نرخەکەی لەنێوان ١٢ بۆ ١٧ هەزار دینارە.

گرانبوونی ئەو گۆشتە، دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی نرخی ئاژەڵی زیندوو کە بە زیندوویی دەکێشرێت و بە “زیندە قەپان” ناسراوە، نرخەکەی نزیکی هەزار دینار زیادی کردووە، لە کاتێکدا پێشتر هەر کیلۆیەک بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار بوو، ئێستا زیاتر لە شەش هەزار دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو ئەو بڕە کەمەی زیادی کردووە، هیچ کاریگەریەک لەسەر نرخی گۆشتی سوور دروستناکات و تا ئێستا نرخەکان بەجێگیری ماوەتەوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی گۆشتی سوور هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، لیژنەکانیان بەردەوام لەبازاڕدا دەگەڕێن هەر گۆشتفرۆشێک نرخەکان بەرزبکاتەوە سزا دەدەرێت.

دەرچووانی كشتوكاڵ دادەمەزرێندرێن
پێشت دەرچووانی كشتوكاڵ دادەمەزرێندرێن
١٢٧ كۆچبەری نایاسایی سنوورداش كرانەوە
دواتر ١٢٧ كۆچبەری نایاسایی سنوورداش كرانەوە
ەیوەندیدار