ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی بۆ قژ کە دەتوانێت هەموو شتێک تێک بدات

خێزان

زۆرجار لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک گیراوەی تایبەت دەبینیت کە دەوترێت بۆ قژ باشە، بەڵام مەرج نییە هەمووی ڕاست بێت، ئەمەی 

 

– بیرە بۆ قژ

گەر بە  بیرە قژت بشۆیت ڕاستە رەونەقداریت دەکات و کەمتر دەڕوتێتەوە، بەڵام لەگەڵیدا قژت وشک دەبێتەوە، جگە لەوەی بۆنی بیرە بەهێزە و بەقژتەوە دەمێنێتەوە.

 

– سیر و پیاز

زۆرجار ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ بەکارهێنانی سیر و پیاز بۆ قژ، ئەم دوو پێکهاتەیە قژ بەهێزدەکەن و وادەکان زوو درێژ ببێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆرە قژت توشی هەوکردن بکات، جگە لەوەی بۆنەکەی بۆماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لاناچێت.

 

– سۆدەی نان

کاتێک قژت بە سۆدی نان دەشۆیت، کەمتر چەوری پێوەدەمێنێت، بەڵام زیان بە مێخی سەر دەگەیەنێت و قژەکە دواتر ڕەنگێکی دێز وەردەگرێت.

 

– خوێ

خوێ بۆ خێراکردنی هاتنەوەی قژ بەسوودە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی ستانەوە لە سەردا و نابێت زۆر بەکاری بهێنیت.

تەندروستی

چی ڕوودەدات گەر بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ واز لە خواردنەوەی مەشروب بهێنیت؟

خێزان

خواردنەوە کحولیەکان زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و لەپاش وازهێنانیش لە خواردنەوە جەستەت ماوەیەکی پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەی خوارەوە هەنگاوەکانە:

 

هەفتەی یەکەم

-لەسەرەتای وازهێنانت لە خواردنەوە حەزی خواردنت زیاتر دەبێت، چونکە جەستەت داوای دەکات و حەزیشت بۆ خواردنی شیرینی زۆر دەبێت، گرنگە کە لەم قۆناغەدا زیاتر هەوڵبدەیت خواردنی سرووشتی و تەندرووست بخۆیت.

-بەهۆی ڕاهاتنی جەستەت لەسەر خواردنەوە لە سەرەتادا کەمێک کێشەی خەوتنت بۆ درووستدەبێت و بە باشی ناتوانیت بخەویت، جگە لەوەی سەرئێشەشت لەگەڵدا دەبێت.

 

هەفتەی دووەم

-لەم قۆناغەدا جگەرت وردە وردە بەرەو باشتر دەچێت و زیاتر پاک دەبێتەوە، جگە لەوەی سوڕی خوێنت چالاکتر دەبێت و پێستت گەشاوەتر دەبێت.

 

هەفتەی سێیەم

-ڕەشی ژێر چاو و هەڵئاوسانی روخسار لادەچێت و ڕوخسارت بە گشتی گەشاوە دەبێت، جگە لەوەی خەوتنت باش و تەندرووست دەبێتەوە.

-ڕەنگی ددانەکات زەردی نامینێت و بەهێزتر دەبێت، جگە لەوەی توانای تامکردنت زیاتر و باشتر دەبێت.

 

هەفتەی چوارەم

-کێشت نزیکەی ٤ کیلۆ دادەبەزێت و چالاکتر دەبیت، بەگشتی پێستی جەستەت زیاتر دەگەشێتەوە، مێشکت باشتر کاردەکات و مەترسی توشبوونی نەخۆشیەکانت کەمتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه‌، ئیدی خه‌می مووی ڕوخسارت نابێت

خێزان

گیراوه‌ی سروشتی بۆ لابردنی مووی ڕوخسار زۆره‌، به‌ڵام ئه‌م گیراوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین گیراوه‌كان كه‌ پێویستت به‌م كه‌ره‌ستانه‌یه‌:

 

-دوو كه‌وچك له‌ هاڕڕاوه‌ی کاڕان یاخود جۆشامی : وه‌ك موو لابه‌رێكی سروشتی وایه‌.

-كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین  C ده‌بێته‌ هۆی گه‌شانه‌وه‌ی ڕوخسارت.

-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین: ڕێگری له‌ سوربونه‌وه‌ی روخسارت ده‌كات.

 

سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و دواتر بۆماوه‌ی 15 تا 20 خوله‌ك جێی بهێڵه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی روخسارتیدا بهێنه‌ كه‌ مووی لێدێت و دواتر ڕوخسارت بشۆره‌وه‌، ئه‌م كاره‌ش 3 جار له‌ هه‌قته‌یه‌كدا تا یه‌ك مانگ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات لە خوێنھێنەرە قوڵەکاندا توشی خوێن مەین بویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات لە خوێنھێنەرە قوڵەکاندا توشی خوێن مەین بویت:

 

-بوونی هەڵئاوسان لە قاچ و دەست و ڕاندا

-درووستبوونی ئازاری بێزارکەر لە ڕان و قاچەکاندا

-چڕبونەوە و تەشەنەوجکردنی زۆر بەتایبەت لە قاچ و ڕان

-سوربوونەوەی پێستەکەی

-گەرم بوونی نائاسای پێستی دەرەوەی دەست و قاچ و ڕانەکان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان