مەسك وازی لەسەرۆكایەتی تویتەر هێنا



 

ئیلۆن مەسك لەسەر داوای زۆرینەی بەشداربووانی ڕاپرسییەك كە لە تویتەر سازیكردبوو لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی تویتەر كشایەوە.

دامەزرێنەری تێسلا و سپەیس ئێكس، ئیلۆن مەسك دەستی بە راپرسییەك كردبوو سەبارەت بە وازهێنانی لە ئەركی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر و ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەنجامی راپرسییەكە پەسەند دەكات.

ئیلۆن مەسك لەو رۆژەوەی تویتەری كڕیوەتەوە تا ئێستا، لەگەڵ زۆرێك لە بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بەتایبەتی كارمەندانی كۆمپانیاكە و ئەوانەی ریكلامی تیادا دەكەن كێشەی هەیە، تویتێكی كردبوو، تیایدا پرسیاری ئەوەی كردووە كە ”پێویستە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر واز بهێنێت؟ پابەندی دەرەنجامەكانی ئەم راپرسییە دەبێت”.

دوای ئەوەی ئیلۆن مەسك ئەو راپرسییەی دەست پێ كرد لە تویتێكی دیكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە جیددیە لەبارەی جێهێشتنەكەیەوە و رایگەیاند: ”ئاگاداربە چی دەڵێیت، چونكە ئەوە بەدەست دەهێنیت”.

زۆرینەی بەشداربووانی ڕاپرسییەكە بە ڕێژەی 57% پێیان باش بوو مەسك وازبهێنێت، بۆیە مەسك داواكەی قەبوڵ كرد و بڕیاری وازهێنانی لە سەرۆكایەتی تویتەر دا.

ئیلۆن مەسك لە ٢٨ی ئۆكتۆبەری 2022دا، تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلار كڕی.

93 كۆچبەر لە كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركران
پێت 93 كۆچبەر لە كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركران
لە ئامەد بەهۆی ئاڵای كوردستانەوە گرژی دروستبوو
دوات لە ئامەد بەهۆی ئاڵای كوردستانەوە گرژی دروستبوو
پەیوەندیدر