ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕاگەیەنرا



ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان راگەیەندرا .

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 25%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە:رێگای دوسایدی نێوان شارەکان کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەمانە
پێشت وەزیری ئاوەدانکردنەوە:رێگای دوسایدی نێوان شارەکان کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەمانە
ڕووسیا پەرە بە پرۆژە ئەتۆمییەكانی بیلاڕووس دەدات
دواتر ڕووسیا پەرە بە پرۆژە ئەتۆمییەكانی بیلاڕووس دەدات
پەیوەندیدار