هەپەگە؛ پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، گەریلاكانی ئازادی كوردستان هەندێك چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییانەدا ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران و گورز لە سەنگەرێك و چەكێكی بۆمبهاوێژیش وەشێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەندی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، گەریلاكانی ئازادی كوردسیان لە دژی هێرشەكانی توركیا بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبەن، سەرباری ئەوەی سوپا بە شێوازی نامرۆڤانە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات لەبەرامبەر هێزەكانیان كە بە گیانبازی شەڕ دەكەن ناتوانێت بگاتە ئەنجام.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانماندا ٥ سەربازی سوپای توركیا كوژران و گورز لە سەنگەرێك و چەكێكی بۆمهاوێژ وەشێنرا، هاوكات سوپا ٣ جار بە چەكی قەدەغە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان كرد.

لەهەمانكاتدا ٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٨ جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیشا، تانك و چەكی قورس گۆڕەپانەكانی شەڕی بۆردومان كرد.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
زانیاری لەسەر هێرش و چالاكییەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سیدا لە دژی داگیركەران چالاكی ئەنجامدرا.

١٨ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٠٨:١٥ و ١٩:٠٠ لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆ تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا و ٣ داگیركەریان سزادا.

١٨ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٠٩:٣٠، ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ كاتێك داگیركەران هەوڵیاندا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری ناوچەی چەمچۆ بە تەقەمەنی بۆمبڕێژ بكەن، تیمە گەڕۆكەكانمان ٣ جار بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا و لانیكەم داگیركەرێك سزادرا. دوای چالاكی هێزەكانمان داگیركەران ناچار بوون تا ئاستێك بكشێنەوە.

١٨ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٠٧:٣٠، ١٠:٣٠ و ١٥:٠٠ لە نزیك گوندی سیدا تیمە گەڕۆكەكانمان لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكییەدا داگیركەرێك سزادرا، گورز لە چەكێكی بۆمبهاوێژ و سەنگەرێك وەشێندرا.

١٨ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٣:٣٠ لە نزیك گوندی سیدا تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگریكەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی:

لە ١٨ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێف و سەنگەرەكانی شەڕی هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ئامێدی بە چەكی قەدەغە ٣ جار بۆردومان كران. داگیركەران لەبەردەم سەنگەرەكانی شەڕ تایەی ئۆتۆمبێل و پلاستیكیان سوتاند و دوكەڵە ژەهراویەكەیان كردە ناو سەنگەرەكانەوە.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر؛

لە ١٨ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ساجا و كوڕەژارۆ ٨ جار بە هەلیكپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

لە ١٨ی كانونی یەكەمدا سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گوندی سیدای سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٨ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ١٨ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، كاركەر و شاخی ئێف ئێم بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران”.

 

ڕووسیا پەرە بە پرۆژە ئەتۆمییەكانی بیلاڕووس دەدات
پێشت ڕووسیا پەرە بە پرۆژە ئەتۆمییەكانی بیلاڕووس دەدات
بانكی ناوه‌ندی بەهای دۆلاری دابەزاند
دواتر بانكی ناوه‌ندی بەهای دۆلاری دابەزاند
ەیوەندیدار