ڕووسیا پەرە بە پرۆژە ئەتۆمییەكانی بیلاڕووس دەدات



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا، لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەلكسەندەر لۆكانشینكۆ سەرۆكی بیلاڕووس، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پرۆژە ئەتۆمییەكان لە بیلاڕووس ڕادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی (روسیا الیوم) لە زاری پۆتینەوە بڵاویكردەوە”ئێمە وێستگەیەكی وزەی ئەتۆم دادەمەزرێنین. وێستگەی یەكەم كاردەكات و جێگەی نزیكەی 4.5 ملیار مەتری سێجای غاز دەگرێتەوە، ئامادەی پەرەپێدانی ئەو پرۆژەیەین و كاركردن و بنیاتنانی كانەكان بەردەوامن، بەڵام لەوبڕوایەدام ئەوەی زۆر گرنگە ئامادەیی ئێمەیە بۆ دامەزراندنی پیشەسازی و خستنەگەڕی كادری نیشتمانی و پەرەپێدانی زانستەكان بەشێوەی گونجاو”.

بە وتەی سەرۆكی ڕووسیا:”مۆسكۆ و مینسك لەو بارەیەوە ڕێككەوتنیان هەیە، ئێمە ئامادەى تاوتوێكردن و كاركردنین بۆ زیاتر درێژەدان بەو كارە”.

پۆتین دەڵێت:”قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان مۆسكۆ و مینسك بەڕێژەی 10% بەرزبۆتەوە لەماوەی دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵ و گەیشتۆتە ژمارەی پێوانەیی و لە 40 ملیار نزیكبۆتەوە”.

پۆتین پێیوایە:”بیلاڕووس نەك هەر تەنیا دراوسێیەكی باشی ڕووسیایە، بەڵكو هاوپەیمانە، لەو ڕوانگەیەوە هەموو پرسە ئابورییەكان چارەسەردەكەن”.

 

 

ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕاگەیەنرا
پێشت ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ڕاگەیەنرا
هەپەگە؛ پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران
دواتر هەپەگە؛ پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران
ەیوەندیدار