بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‏‎سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمی هاووڵاتیان دەكات بۆ بەشداری بەرفراوانی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەشداریكردنیان لە رێوڕەسمی پێشوازی و بەخاكسپاردن و پرسەكەی .

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا سوپاسی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و هاوسەنگەرانی ئاكام عومەر و ‏‎سەرۆكی پارت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دیپلۆماتكار و كونسوڵی وڵاتان دەكات، كە بەشدار و هاوخەم بوون بۆ شەهید بوونی ئاكام عومەر.

دەشڵێت،”شەهیدبوونی ئاكام عومەر كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا، رۆڵەیەك كە خەمی نیشتمانی دابوو بە شانیدا و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵك و خاكەكەیدا خەباتی دەكرد”.

بەڕێزان خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، هاوسەنگەرانی كاك ئاكام
‏‎سەرۆكی پارت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق
‏‎كەسایەتییە سیاسی، حكومی، حزبی و كۆمەڵایەتییەكانی كورد، عەرەب و سەرجەم پێكهاتەكان
‏‎پارێزگار و پەرلەمانتارانی بەڕێز، دیپلۆماتكار، كونسوڵی وڵاتان و نوێنەرانی هێزەكانی هاوپەیمانان.
‏‎هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق
‏‎سوپاسی پەرۆشی و هاوخەمیتان دەكەین بۆ شەهیدبوونی كاك ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی پێشوازی، بەخاكسپاردن و پرسەی فەرماندە ئاكام.
‏‎بە شەهیدبوونی كاك ئاكام، كوردستان رۆڵەیەكی دڵسۆز و بەئەمەكی لەدەستدا، رۆڵەیەك كە خەمی نیشتمانی دابوو بە شانیدا و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵك و خاكەكەیدا خەباتی دەكرد.
‏‎درود بۆ رۆحی برا و دۆستی دڵسۆز و تێكۆشەرم شەهید ئاكام و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

نەخۆشخانە لە چاوەڕوانی پەرستار و ئەوانیش لە چاوەڕوانی دامەزراندن
پێشت نەخۆشخانە لە چاوەڕوانی پەرستار و ئەوانیش لە چاوەڕوانی دامەزراندن
ڕێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنرێن
دواتر ڕێكارەكانی دابەزاندنی نرخی دۆلار ڕادەگەیەنرێن
ەیوەندیدار