بەهۆی داڕمانی شاخەوە دانیشتوانی ئەم ناوچەیەی هەرێم بێ ئاو دەبن


بەھۆی داڕمانی شاخ لە بێخاڵ بۆری سەرەکی دابەشکردنی ئاوی سۆران شکا و بەھۆیەوە ژمارەیەک گەڕەک و گوندی سنورەکە بێ ئاو دەبن.

تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی سۆران راگەیاند، بەھۆی داڕمانی شاخ لە بێخاڵ بۆری سەرەکی سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ شکاوە بەھۆیەوە ١٤ گەڕەک و گوند لە سنوری سۆران بێ ئاو دەبن.

ئەو گەرەکانەی بێ ئاو دەبن بریتین لە گەڕەکەکانی کانی و ئازادی و سەرچەم و بەشەکی باپێشتیان و بەختیاری و گوندەکانی بالەکیان و مەجیداوا و سەرجەم بادلیان و دیلیزیان و شەھیدانی دێڵزیان و شەھیدانی ئازادی.

وتیشی، کارەکان بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا چاکبکرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردە: ساڵنامەیەکی تایبەت بە خوێندن لە سنوری بایکۆت دادەنرێت
پێشت وەزارەتی پەروەردە: ساڵنامەیەکی تایبەت بە خوێندن لە سنوری بایکۆت دادەنرێت
بۆ هەمواری پلەبەندی مووچە سودانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
دواتر بۆ هەمواری پلەبەندی مووچە سودانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
پەیوەندیدار