گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندن دەکرێت


لیژنەیەکی تایبەتمەند لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێنراوە کە پێداچوونە بە وانە و بڕگەکانی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی دەکەن.

کەریم سەید، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن وەزارەت پێکهێنراوە بۆ لابردنی بەشێک لە وانەکان و پێداچوونەوە و گونجاندن بەپێی پێویست، پاشان ڕاپۆرتێک بڵاودەکاتەوە کە ماددە سڕدراو و گونجێنراوەکان بۆ خوێندکاران دەخاتەڕوو .

وتەبێژی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، چوارشەممەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندیی دەربڕی لە ئەنجامدانی گۆرانکاری بۆ  پرۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی، هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە ئەو مادانەی کە دەسڕدرێنەوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بن.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەبوونی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و بە ڕەزامەندی دەستەی بۆچوون لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا گونجاندن لە پرۆگرامەکانی خوێندن، لەگەڵ گۆرانکاری لە پرۆگرامی پۆلی نۆیەم و دوانزەیەمی بنەڕەتی بکرێت.

هاوکات بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای وەزاری پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ دوو قۆناغە، لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی گونجاندنەکە ڕادەگەیەنرێت.

ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار زیندانی سیاسیی کورد دەرکرد
پێشت ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار زیندانی سیاسیی کورد دەرکرد
ئەمڕۆ شاندی هەرێم لە بەغدا چی دەکات؟
دواتر ئەمڕۆ شاندی هەرێم لە بەغدا چی دەکات؟
پەیوەندیدار