حاكم قادر: هەر حزبێك بە تەنها بچێتە بەغدا هەڵەیەكی كوشندە دەكات


ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژوەندییەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، هەر حزب و لایەنێك بیەوێت بەجیاو بە تەنها بچێتە بەغدا هەڵەیەكی سیاسی كوشندەیە، لە داهاتوودا كاریگەری خراپی لەسەر گەلی كوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان دەبێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق،ئەمڕۆ دووشەممە 19-12-2022 لـەشاری سلێمانی سەردانی حاكم قادر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژوەندییەكانی یەكێتی كرد، لەدیدارێكدا گفتوگۆیان لە بارەی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی كرد.

لەدیدارەكەدا هەردوو لاپێیان وابوو كێشەكان چەندین ساڵە بەبێ‌ چارەسەریی بنەڕەتی ماوەتەوەو كەمترین كات كار بەدەستور كراوە، هەر بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیە كوردییەكان بە گفتوگۆو دانیشتن و دیالۆگ لە ناوخۆو بەغداش كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

حاكم قادر حەمەجان ڕاشیگەیاندووە، كە هەر حزب و لایەنێك بیەوێت بەجیاو بەتەنهاو دور لەلایەنە سیاسیە كوردیەكان بچێتە بەغدا هەڵەیەكی سیاسی كوشندەیە، ئەگەر لە ئێستادا كاریگەریەكانی دەرنەكەوێت بێگومان لە داهاتوودا كاریگەریەكی خراپی لەسەر گەلی كوردستان هاووڵاتیانی هەرێمەكەمان دەبێت.

جەختی لەسەر ئەوەكردووە، ‎كە زۆر گرنگە لە هەرێم سەرەتا كار لەسەر پتەوكردنی حكومەتێكی بەهێز بكرێتەوە، كە هەموو لایەنەكان هاوكار و پشتیوانبن بۆ جێ بەجێكردنی یاسا و فشاری چاكسازی و ڕێگرتن لەگەندەڵی.

‏‎لە كۆتایشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دابەشكردنی دەسەلاتەكان و فرەیی و پێكەوە كاركردن، وە هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێزە سیاسیەكان بەتایبەت (یەكێتی ـ پارتی) وا دەكات لە ئاستی دەرەوەو ناوچەكە بە شێوەیەكی باشتر لەوەی ئێستا هەیە مامەڵە لەگەڵ گەلی كوردا بكەن.

لە ئۆكرایناش كارەبا دەبێت بە مۆلیدە
پێشت لە ئۆكرایناش كارەبا دەبێت بە مۆلیدە
پارەی مۆڵەتی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل كەم دەكرێتەوە
دواتر پارەی مۆڵەتی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل كەم دەكرێتەوە
پەیوەندیدار