ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئێران دوا وادە بۆ ولاتانی ئەوروپا دادەنێت

خەڵک-

وەک ئەوەی ڕاگەیەنراوە، بڕیارە لە رۆژی ٢٠١٨/١١/٥ ـی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بخێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێرانیش رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ ـی وەک دوا وادە بۆ وڵاتە ئەورپاییەکان سەبارەت بە مانەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکە دیاریکردووە.

بەرصرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردووە، قۆناغی دووەمی سزاکان پیشەسازی نەوتی ئێران دەگرێتەوە و ئامانجی ئەم سزا نوێیانەش هەر هەمان ئامانجی ئەو سزایانەی ترن کە ئەمریکا سەپاندونی بە سەر ئێراندا، واشنتۆن دەخوازێت لە ڕێی ئەو سزایانەوە تاران بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستاندن، هەروەهاش وەک فشارێکیش لێی دەڕوانێت تا ئێران ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

وادەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سزاکانی، وایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە رۆژی ٢٠١٨/١١/٤ بۆ ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا دابنێن وەڵامێک بدەنە دەست ئێران، دوای ئەو وادەیەش ئێران لە ڕێکەوتنەکە دەکشێتەوە.

ئێران داوا لە وڵاتانی ئەوروپای نێو ڕێکەوتنە دەکات، تا ئەو وادەیە ڕێگەگەلێک بدۆزنەوە قەرەبووی زیانەکانی ئێران بکاتەوە کە لە ئەنجامی سزاکانی ئەمریکا بەر ئابورییەکەی کەوتووە، بە زمانێکی تر ئێران داوا دەکات ئەو سێ وڵاتە ڕایبگەیەنن، پابەند نابن بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران. دوای ئەو وادەیەش هەر هەوڵێک بدرێت لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە بێسود دەبێت.

تا ئێستاش تەنھا چین بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت بۆ سەر ئێران، ئێستاش دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی ئەو وڵاتە کە زۆریان لە بواری نەوت کاردەکەن، لە ئێران لقی خۆیان کردۆتەوە.

پێدەچێت قۆناغی دووەمی سزاکانیش ھێندەی دیکە ئاڵۆزی بخاتە نێو بازاڕی ئێرانەوە و ئابورییەکەی ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵتر بکاتەوە.

 

ئابوری

بە وێنە.. شاندێكی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی عوماندا كۆبوونەوە

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

هەریەك لە سعود بن بیلال ئەبوسەعدی، وەزیری دەوڵەت و پارێزگاری شاری مەسقەت، پێشوازیان لە شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كرد و تێیدا چەند بابەتێكی بازرگانی و ئابوری تاوتوێ‌ كران.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە لە عومانەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنی سەڵتەنەی عومان باسیان لە گۆڕانكارییەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنەكان لە چەند بوارێكدا كردووە.

دانیشتنەكە كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، لایەنی سەڵتەنەی عومان ئامادەی ئەوەیان دەربڕی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوولا و داواشیان لە شاندەكەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا جارێكی دیكە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن و ماوەیەكی زیاتر بمێننەوە.

هەر لە دانیشتەكەدا شاندی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی هەریەك لە وەزیری دەوڵەت و پارێزگار و لایەنی عومانیان كردووە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

لایەنی سەڵتەنەی عومان خۆشحاڵی ئەوەیان دەربڕیووە، كە هەولێر لە ساڵی 2014دا، بووەتە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب و ساڵی ڕابردووش یەكێك بووە لەو شارانەی زۆرترین ئاسایشی تێدا بەرقەراربووە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دانیشتەكەدا باس لە ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كرا و چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژیش خرانەڕوو، كە بەشێوەی هاوبەش”شەراكەت” وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بتوانن بەشداری تێدا بكەن، بەتایبەتی لە سێكتەرەكانی پیشەسازی و تەندروستی و گەشتوگوزاردا و تەئكیدیان لە پشتیوانی خۆیان كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لەكاتێكدایە كە لەمساڵدا مووچەی سێ‌ مانگ بە نادیاری ماوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایانی گرێبەست

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەكاتەوە، سبەینێ‌ سەردانیان بكەن بۆ نوێ‌ كردنەوەی گرێبەستەكانیان.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەینەوە، كە ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتووە سبەینێ چوار شەممە ڕێكەوتی ١٦-١٠-٢٠١٩ سەردانی دیوانی پەروەردەی قەرەداغ بكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان وێنەیەك (ئیستینساخ) لە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان