ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی سیاجكردنی 248 دۆنم زەوی ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەسەر سیاجكردنی نزیكەی 248 دۆنم زەوی لە ناحیەی رزگاری لەلایەن كۆمپانیایەكەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردەوە، كە بەبێ‌ مۆڵەت كۆتایی كۆمپانیایەك ئەو پارچە زەوییەی سیاجكردووە و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانیش دەڵێت”سیاجكردن دوای وەرگرتنی مۆڵەتی سەرەتای نایاسایی نیە”.

یاسین مەحمود رەشید، بەرێوەبەری یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەوەی لەسەر ئەو پرۆژەیە وتراوە سەبارەت بە “نایاسایی” بوونی دورە لەراستیەوە.
ناوبراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، مۆڵەتی سەرەتایی بۆ سیاجكردن و مۆڵەتی كۆتایش بۆ دەستپێكردنی كاركردنەوە و ئەوەیشی لەسەر پرۆژەی “گاردنیا”ی گەرمیان بڵاوكراوەتەوە دورە لەراستیەوە.

عومەر محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەو پارچە زەوییە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنان و مۆڵەتی كاركردنی هەیە و بە هەموو رێكارە یاساییەكاندا كارەكانی بۆ كراوە.

وتیشی”ئەو زەوییە بەپێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی وەبەرهێنان دراوە بە كۆمپانیای گاردینیا و بڕیارە شارێكی نیشتەجێبوونی بەناوی قەڵای شێروانە تێدا دروستبكرێت، سیاجكردنیشی بۆ ئەوەیە، بۆ ئەوەی نەكرێت بە گەنم و جۆ و پاشان كێشە بۆ وەبەرهێنەكە دروستبكات، چونكە ئەگەر كێشە بۆ ئەو دروست بكرێت، ئەوا كێشە بۆ ئێمەش دروست دەكات”.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست پەیوەندی بە یونس جاف، بەڕێوەبەری هونەری پرۆژەكانی ئیدارەی گەرمیانەوە كرد و ناوبراویش قسەكانی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی تەئیكد كردەوە.

یونس جاف هەر لە قسەكانیدا رونیكردەوە، مەبەستی ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنان بۆ ئەوەیە، كێشەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان چارەسەر بكەن.

ئابوری

بە وێنە.. شاندێكی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی عوماندا كۆبوونەوە

خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

هەریەك لە سعود بن بیلال ئەبوسەعدی، وەزیری دەوڵەت و پارێزگاری شاری مەسقەت، پێشوازیان لە شاندێكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كرد و تێیدا چەند بابەتێكی بازرگانی و ئابوری تاوتوێ‌ كران.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە لە عومانەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنی سەڵتەنەی عومان باسیان لە گۆڕانكارییەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنەكان لە چەند بوارێكدا كردووە.

دانیشتنەكە كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، لایەنی سەڵتەنەی عومان ئامادەی ئەوەیان دەربڕی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوولا و داواشیان لە شاندەكەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كردووە، لە داهاتوویەكی نزیكدا جارێكی دیكە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن و ماوەیەكی زیاتر بمێننەوە.

هەر لە دانیشتەكەدا شاندی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی هەریەك لە وەزیری دەوڵەت و پارێزگار و لایەنی عومانیان كردووە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

لایەنی سەڵتەنەی عومان خۆشحاڵی ئەوەیان دەربڕیووە، كە هەولێر لە ساڵی 2014دا، بووەتە پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب و ساڵی ڕابردووش یەكێك بووە لەو شارانەی زۆرترین ئاسایشی تێدا بەرقەراربووە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دانیشتەكەدا باس لە ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان كرا و چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژیش خرانەڕوو، كە بەشێوەی هاوبەش”شەراكەت” وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بتوانن بەشداری تێدا بكەن، بەتایبەتی لە سێكتەرەكانی پیشەسازی و تەندروستی و گەشتوگوزاردا و تەئكیدیان لە پشتیوانی خۆیان كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمموزی هەریەك لە كارمەندانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لەكاتێكدایە كە لەمساڵدا مووچەی سێ‌ مانگ بە نادیاری ماوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایانی گرێبەست

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەست دەكاتەوە، سبەینێ‌ سەردانیان بكەن بۆ نوێ‌ كردنەوەی گرێبەستەكانیان.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەرەداغ لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاگاداری ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەینەوە، كە ناویان لە لیستی ھاوپێچدا ھاتووە سبەینێ چوار شەممە ڕێكەوتی ١٦-١٠-٢٠١٩ سەردانی دیوانی پەروەردەی قەرەداغ بكەن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان وێنەیەك (ئیستینساخ) لە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان