سندوقی رەشی نێو فڕۆکە چ رەنگێکە؟


سندوقی ڕەش ئامێرێکی دیجیتاڵی تۆمارکردنە و تایبەت بۆ ئامرازەکانی گواستنەوەی ئاسمانی کەڵکی لێوەردەگیرێت.

سندوقی ڕەش جوڵەی فڕۆکە لە فڕۆکەدا و دەنگییەکانی ناوی کۆدەکاتەوە و لە هەموو جۆرە فڕۆکەیەکدا هەیە کە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بەکاردێت.

 

بەناوەکەیدا وا دەزانرێت ڕەنگی ئەم سندوقە ڕەشە، بەڵام لەبنەچەدا ڕەنگی زەرد یان پرتەقاڵییە، پێکهاتەکانی بەجۆرێک بەرهەمهاتوون کە هیچی لێنایەت و داتاکانی ناویشی نافەوتێن، کەڵکی ئەم سندوقە لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە ڕووداوێکی نەخوازراو بۆ فڕۆکەکان دێتەپێش.

داتاو زایاریەکانی ناویشی، دەبیتە ڕەمز و تەنها ئەندازیار و پڕۆگرامسازەکان لێی تێدەگەن دەشوترێت نوەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکان سوودی لێوەرگیراوە و گرێدراوی ڕووداو و کارەساتی ناخۆش بووە بۆیە ناو نراوە سندووقی ڕەش.

 

هەموو فڕۆکەیەک دوو سندوقی هەیە، کە دەکەوێتە بەشی پشتەوەی، پێکەوە کاردەکەن بۆ تۆمارکردنی هەموو ئەو زانیاریانەی پەیوەستن بە گەشتی فڕۆکەکە، ئەرکی هەر سندوقێک بەم شێوەیە یە:

 

سندوقی یەکەم: ئەرکی تۆمارکردنی هەموو داتا دیجیتاڵییەکان و بەها فیزیاییەکانی پەیوەست بە فڕین ئەنجام دەدات، بۆ نموونە خێرایی فڕۆکەکە، جوڵە و ئاراستەکانی، خێرایی با، و بارودۆخی کەشوهەوا.

سندوقی دووەم: بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی ئەرکی تۆمارکردنی هەموو ئەو دیالۆگ و گفتوگۆیانەی کە لە کابینەی فڕۆکەواندا ڕوودەدەن، کە لەوانەیە کاپتنی فڕۆکەکە باسی هەندێک زانیاری لەسەر ئەو بارودۆخە بکات کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

بەهێ.. میوە تایبەتەکە
پێشت بەهێ.. میوە تایبەتەکە
ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی خێزانەكانیان بەخۆڕایی چارەسەر دەكرێن
دواتر ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی خێزانەكانیان بەخۆڕایی چارەسەر دەكرێن
پەیوەندیدار