ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

گەر ئەم ٨ کارە بە لاپتۆپەکەتە بکەیت دەبێت بەردەوام لەسەر وەستا بێت، بۆیە وریابە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی ڕۆژانەیە کە بەرامبەر بە لاپتۆپەکانمان ئەنجامی دەدەین کە وادەکات زوو تێکبچێت و خاو ببێتەوە:

 

– وایەری کۆمپیتەر و شەحنەکان بە تێکەڵ و پێکەڵی دامەنێ، چونکە وایەرەکان لاواز دەکات

– بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ لاپتۆپەکەتدا بکە

– هەوڵبدە پانکەی لە ژێرەوە بۆدابنێێت، بۆئەوەی گەرم نەبێت

– لاپتۆپ و کۆمپیتەرەکەت لە نزیک موگناتیس دامەنێ، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی داتا

– شاشەی لاپتۆپ بە وریایی پاک بکەرەوە و بە پەڕۆی تایبەت بیسڕە

– ناوە ناوە لاپتۆپەکەت بکوژێنەرەوە و بەردەوام بە کراوەیی بەکاری مەهێنە.

– شلەمەنی لە لاپتۆپەکەت دور بخەرەوە، تەنانەت گەر نەشی ڕێژیت گەرمی کوپەکە و هەڵمەکەی زیانی پێدەگەیەنێت

– بەردەوام لاپتۆپەکەت بە شەحنەوە بەجێ مەهێڵە و لێی بکەرەوە

 

– بە جوڵەوە کار بە لاپتۆپەکەت مەکە

ریکلام

ماڵداری

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت بەبێ بەکارهێنانی لێدان بە قسەت بکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی منداڵەکەت والێبکەیت بەبێ بەکارهێنانی لێدان بە قسەت بکات:

 

-گرنگە سزایەک هەبێت کە منداڵەکە ببەستێتەوە، بۆنمونە گەر ڕۆژێک ئاقڵ نەبوو، ئەو خواردنەی پێمەدە کە حەزی پێیەتی و بەردەوام با سزایەکی هەبێت و تەنها لەکاتە پێویستەکان بەکاری بهێنە.

 

-دەکرێت کاروبارەکانی ماڵ و ئەرکەکانی سەرشانیان وەک پێشبڕکێ و یاریەک بۆلێبکەیت و بەوجۆرە ئەنجامی بدەن.

 

-گرەوی لەگەڵ بکە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان، ئەم جۆرە تاکتیکە لە تەمەنی ٤ تا ٧ ساڵی زۆر بەسوودە.

 

-دەتوانیت زیاتر لە کارێکی بخەیتە بەردەم بۆ ئەوەی ناچار ببێت یەکێکیان هەڵبژێرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بەم گیراوەیە دەستەکانت هەم سپی هەم ناسک و جوان دەبێت

خێزان

بەو پێیە دەستەکان بەرچاوە و دەبیندرێت، گرنگە کە ئاگاداری بیت و گرنگی پێبدەیت، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی کاریگەرە بۆ هێشتنەوەی دەستەکانت بە جوانی و سپێتی و ناسکی.

 

پێکهاتەکان:

– ٢ کەوچکەچا هەنگوین

– ٣ کەوچکەچا ئاوی پڕتەقاڵی سرووشتی

– ١ کەوچکەچا شەکر

 

سەرجەم پێکهاتەکان لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵ بکە، دواتر وەک کرێمێک بیدە لە دەستەکانت و لێبگەڕێ ٢٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە و کاریگەریەکەی دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەی درووست، پێشتر هەڵە بووە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەی درووست، لە کاتێکدا پێشتر هەڵە بووە:

 

-کاتێک جل هەڵدەواسیت تەناف بە دریژی دامەنێ بەڵکوو بە تەنیشت یەکەوە دایبنێ، بەو جۆرە جێگای جلی زۆر زیاتر دەبێتەوە لە شوێنێکی کەمتردا

-گەر ویستت ڕستەیەک بکوژێنیتەوە کە نوسیوتە، هێڵی ڕاستی بەسەردا هەمێنە چونکە هەر دەخوێندرێتەوە، بەڵکوو پیتی دیکە لەناو ئەو پیتانەدا بنووسە و خوێندنەوەی زۆر ئەستەم دەکات.

 

-لەکاتی سڕینی ناوماڵدا پەڕۆیەک لە قاچت بئاڵێنە، بەو جۆرە خەمی دەرچونەوەی جێپێکانت نامێنێت.

-لە ناو جانتادا بە شێوەی ستوونی جل دابنی، بەو جۆرە جێگای زیاتر دەبێتەوە

-لەکاتی گواستنەوەی جلدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە، ئەم ڕێگایە بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان