رووسیا هێرشێكی چڕی كردە سەر ئۆكراین


 

سوپای ئۆكراین رایگەیاند كە سوپای رووسیا بە نزیكەی ٣٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردووە و ٣٠ لەو فڕۆكانە لە ئاسمان تێكشكێندراون.

لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی ئاسمانیی سوپای ئۆكراینەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە بەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی رووسیا بە نزیكەی ٣٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی (شاهید)ی دروستكراوی ئێران هێرشی كردووەتە سەر ناوچە جیاوازەكانی ئۆكراینا.

لە راگەیەندراوەكەدا، هەروەها باس لەوە كراوە لە ٣٠ فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان لەلایەن هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆكراینەوە تێكشكێندراون و هاتووە: ”وەك هێرشەكانی رابردوو، ئەمجارەش فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان لە كەناری خۆرهەڵاتی دەریای ئازۆڤ ئاراستە كراون”.

سەرۆكی شارەوانی كیێڤ پایتەختی ئۆكراین، ئاماژەی بەوە كرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی شار دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لەناو شارەكەدا تەقینەوە روویداوە و بەهۆی هێرشەكانەوە دامەزراوە هەستیارەكانی ژێرخانی شارەكە زیانیان بەركەوتووە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ناوخۆییەكان، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەتە سەر كیێڤ و ناوچەكانی دەوروبەری.

 

فێستیڤاڵی زستانە بەڕێوەدەچێت
پێشت فێستیڤاڵی زستانە بەڕێوەدەچێت
نرخی بەنزین بەبەرزی ماوەتەوە
دواتر نرخی بەنزین بەبەرزی ماوەتەوە
پەیوەندیدار