ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرەی توركمانی لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرەی توركمانی لە سەر ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە و ئەو ڕۆژە بە “ڕۆژێكی ئازیز بۆ خەڵكی پارێزگای كەركوك” دادەنێت و پێیوایە “لەو ڕۆژەدا، دانیشتوانی كەركوك ئاسایش و ئارامییان بۆ گەڕاوەتەوە”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەرەی توركمانی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “ڕۆژی 16ی تشرینی یەكەمی 2017، ڕۆژی گەڕانەوەی كەركوكی ئازیرە بۆ نێو دڵی هەموو عیراقییەكان، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی لە هەموان دەكەین، بەو پێیەی هەیبەتی دەوڵەت لەو ڕۆژەدا گەڕایەوە بۆ پارێزگاكە”.

بەرەی توركمانی لە بەیاننامەكە، سوپاسی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و هەموو هێزە ئەمنییەكان دەكات لە حكومەتی فیدڕاڵ كە “ڕێگەیان نەدا خوێنڕشتنی گەورە ڕووبدات و شكۆی مرۆڤایەتی و مافەكانی مرۆڤیان بۆ دانیشتوانی كەركوك گەڕاندەوە”.

بەرەی توركمانی داوای وەلاوەنانی ڕق و كینە و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی كردووە لەنێوان پێكهاتەكانی دانیشتوانی كەركوك.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەبارەی هەڵوێستی بەرەی توركمانی، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئایدن مەعروف، پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكە بێ‌ وەڵام بوو.

لە 16ی تشرینی یەكەمی 2017، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەژێر ناوی “سەپاندنی ئاسایش” پارێزگای كەركوكیان لەژێر دەستی (هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان) دەركرد، كە لەپێناو دروستنەبوونی كارەساتی گەورە بەسەر شارەكە و بەرگرتن لە ڕشتنی خوێنی زیاتر و نەكەوتنەوەی قوربانی لە ڕیزی هێزەكانی هەردوولا، كە پێشتر بەشێوەیەكی هاوبەش ڕووبەڕووی ڕێكخراوی داعش بوونەوە، لە ناوچە جێناكۆكەكان پاشەكشەیان كرد.

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، هۆكاریی بەرزبوونەوەی ژمارەى تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆكاریی بەرزبوونەوەی ئاستی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا بۆ جێبەێنەكردنی سزاكان دژ بە سەرپێچیكاران دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستیى عيراقەوە بڵاویكردەوە”بەردەوامبوونی تۆماركردنی تووشبوونی زۆر دەستەواژەیەكی مەترسیدارە، جێبەجێنەكردنی سزاكانیش لەدژی سەرپێچیكاران بۆتە مایەی زیادبوونی ژمارەی تووشبوان”.

بە وتەی جومەیلی”ڕەوشی ئابوری وڵات وایكرد بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەربكرێت، ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروتیش خۆیان لە دابینكردنی نەخۆشخانەكان و كارمەندانی تەندروستی و ئۆكسیجیندا دەبینێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە”.

بەپێی دوایین ئامار كە دوێنێ‌ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4471 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 45 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان