ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن



بەپێی ئامارێك لە عێراق، ڕۆژانە زیاتر لە 1000 پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دەدرێن.

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ئاماری پرۆسەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو ئامارە، تەنیا لە بەغدا 8676 پرۆسەی هاوسەرگیری تۆماركراون، كۆی گشتیی هاوسەرگیری لە تەواوی دادگەكانی عێراق (بەبێ هەرێمی كوردستان) بریتی بووە لە 32 هەزار و 271، كە زۆرترینی لە بەغدا بووە.

بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، ڕۆژانە زیاتر لە هەزار پڕۆسەی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار دەكرێن.

بەپێی ئامارەكە، مانگی ڕابردوو 6895 جیابوونەوە لە سەرتاسەری عێراق تۆمار كراون كە 2498یان لە دادگەكانی ڕەسافە و كەرخی بەغدا بوون.

دوای پارێزگای بەغدا، زۆرترین ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە پارێزگای نەینەوا بووە، كە 3223 هاوسەرگیری و 470 جیابوونەوە بووە.

مەترسی لەسەر ئەوروپا هەیە
پێت مەترسی لەسەر ئەوروپا هەیە
هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ سەردانمان مەكەن
دوات هاتووچۆی سلێمانی: ئەمڕۆ سەردانمان مەكەن
پەیوەندیدر