میری قەتەر: بەڵێنەكەمان جێبەجێ‌ كرد



لەدوای كۆتایی هاتنی مۆندیال میری قەتەر رایگەیاند، قەتەر بەڵێنەكەی خۆی جێبەجێكرد بۆ پێشكەشكردنی مۆندیالێكی ناوازە لەسەر خاكی وڵاتێكی عەرەبی.

تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر، لە پەیامێكدا بۆ كۆتاییهاتنی مۆندیالی 2022 ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی جیهان، هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی فڕەنساش دەكەم كە پلەی دوەمی مۆندیالەكەی بەدەستهێنا. سوپاسی هەمو هەڵبژاردەكان دەكەم كە یاریەرییەكی ئاست بەرزییان پێشكەش كرد، سوپاسی هاندەرانیش دەكەم بە بەوپەڕی گڕوتینەوە هانی هەڵبژاردەكانیان دا.

دەشڵێت، “لەكۆتاییدا ئێمە بەڵێنەكەمان جێبەجێ كرد بۆ سازدانی پاڵەوانێتییەكی تایبەت و ناوازە لەلایەن وڵاتانی عەرەبیەوە، كە دەرفەتی بۆ گەلانی جیهان ڕەخساند تاوەكو ئاشنابن بە دەوڵەمەندی كلتور و بەها ڕەسەنەكانمان”.

شەوی ڕابردوو، یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لەنێوان هەردو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو.

لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدانی یەكلاكەرەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەو سەركەوتنە بووە سێیەم جار لە مێژووی ئەو هەڵبژاردەیە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال لە مێژووی خۆیدا.

 

داعش مەترسی درووستكردەوە
پێت داعش مەترسی درووستكردەوە
د. لەتیف رەشید؛ هۆكاری بەشداری نەكردنی لە یاری كۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاشكراكرد
دوات د. لەتیف رەشید؛ هۆكاری بەشداری نەكردنی لە یاری كۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاشكراكرد
پەیوەندیدار