دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات


دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، دوو تیرۆرستیان دەستگیرکردووە کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان ھەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش.

دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پاش بەدواداچوون پاڵپشت بە زانیاری ھەواڵگری ورد، ھێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بە ھاوبەشیی لەگەڵ ھێزی ھێرشبەری سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و ھێزی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و توانرا دوو تیرۆرست دەستگیربکرێن کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان ھەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش.

تیرۆرستی یەکەم بە ناوی (ج، س، چ)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ــی ناحیەی ڕەشاد، لەناو ڕێکخراوی تیرۆستیی داعش، بەشداری خولی سەربازی و شەرعی بووە، ھەروەھا لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە کاری کردووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستیی کردووە دژی ھێزە سەربازییەکان.

تیرۆرستی دووەم بەناوی (ع،ک، چ) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٣ــی ناحیەی ڕەشاد، لە ساڵی ٢٠١٤ و لە تەمەنێکی کەمەوە، خراوەتە کەتیبەی ئەشبالی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، پاشان بە ھەمانشێوەی باوک و مامەکانی بووەتە بەشێک لە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەشداری چەندین کردووەی تیرۆرستیی کردووە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام نەگات ئارامی نامێنێت
پێشت وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام نەگات ئارامی نامێنێت
یەحیا رەسوڵ: هێرشەکە درۆنیەکەى ئەمڕۆى نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بریندارى لێکەوتووەتەوە
دواتر یەحیا رەسوڵ: هێرشەکە درۆنیەکەى ئەمڕۆى نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بریندارى لێکەوتووەتەوە
پەیوەندیدار