ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(کۆستا خۆشحاڵه‌) ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ به‌ بۆندێکی گه‌وره‌ ده‌هه‌ژێنێت


خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی بیر له‌گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌کاته‌وه‌ و له‌ ئێستاوه‌ پلانیان داڕشتووه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٩ ئه‌نجامی بده‌ن.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی له‌سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌تله‌تیه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، چیتر ئیداره‌ی یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌ به‌گواستنه‌وه‌ی مامناوه‌نده‌وه‌ ناوه‌ستن و بیر له‌چنینه‌وه‌ی نازناوه‌ ئه‌وروپیه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی سیسک فابریگاسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌ست پێکردووه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ به‌دووری نازانێت له‌ئێستاوه‌ سیسکی ئیسپانی ڕێکه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی “ڕۆخی بلانکۆس” ئیمزا کردبێت، چونکه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌رزی ڕابردوو سیمیۆنی هه‌وڵیدا بیگوێزێته‌وه‌ به‌ڵام ئیداره‌ی چێڵسی ڕێگر بوو، له‌م وه‌رزه‌شدا ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی ئه‌م یاریزانه‌ی له‌ پێکهاته‌که‌ی پشتگوێ خستووه‌ و ئه‌و ڕۆڵه‌ی پێنه‌داوه‌ که‌ له‌ڕابردودا له‌لایه‌ن کۆنتی و مۆرینیۆوه‌ پێیدراوه‌، ئه‌وه‌ش واده‌کات بیر له‌ ڕۆیشتن بکاته‌وه‌.

“میره‌ر” نوسیویه‌تی: گواستنه‌وه‌ی سیسک هیچ ئاسته‌نگیه‌کی بۆ دروست نابێت، چونکه‌ ناوبراو له‌ مانگی پێنجی ٢٠١٩ به‌فه‌رمی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ “بلوزی له‌نده‌ن” کۆتایی دێت و تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ نوێکردنه‌وه‌ی نییه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات له‌ ته‌مه‌نی ٣١ ساڵیدا بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌ی هندیه‌ سوره‌کانی مه‌دریده‌وه‌ بکات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دیێگۆ کۆستا ده‌ڵێت :” من ئامۆژگاری سیمیۆنی ناکه‌م، خۆی له‌من باشتر شاره‌زای پێکهاته‌که‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێم بپرسیت بێگومان ده‌ڵێم: سیسک وه‌ک هێرشبه‌رێک ژیانی پێبه‌خشیم و باشترینه بۆ ئه‌تله‌تی‌، کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک دروست ده‌کات، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هاوڕێکانم له‌ ئه‌تله‌تی، به‌ڵام سیسک کاریگه‌ری گه‌وره‌ دروست ده‌کات”.

جیهانی

دۆزەرەوەی بەهرەی گریزمان دانی پێدادەنێت: بە ئاشکرا دیارە کە بەختەوەر نییە


خەڵک سپۆرت

ئیریک ئۆڵهاتس، دۆزەرەوەی بەهرەی ئەنتوان گریزمان دووپاتیدەکاتەوە، یاریزانەکە لە یانەی بەرشلۆنە بەختەوەر نییە و بەتێپەڕینی کات دەتوانێت جێگەی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە بکاتەوە.

گریزمان لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩ بەشێوەیەکی فەرمی و بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندەکەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە کرد.

لەم وەرزەدا لەکۆی ٣٧ یاریی توانیویەتی ١٤ گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام بەڕوخسار و هەڵسوکەوتی یاریزانەکەدا دەردەکەوێت لە بەرشلۆنە بەختەوەر نییە، میدیاکانیش بەردەوام ئاماژەیان بەوەکردووە کە ناتوانێت لەگەڵ شێوازی یانە کەتەلۆنیەکەدا خۆی بگونجێنێت.

ئیریک ئۆڵهاتس ئەو شارەزایەی لەتەمەنی ١٤ ساڵان درکی بە بەهرەی گریزمان کرد و بردییە یانە گەورەکان، لەم بارەیەوە بە میدیاکانی فەرەنسای ڕاگەیاندووە :” کاتێک بەو شێوەیە گریزمان دەبینم ئازاردەچێژم، چونکە دەزانم لەوە زیاتری پێدەکرێت کە لە بەرشلۆنە کردوویەتی، بەڵام لەبەردەم میدیاکاندا هیچ ناڵێت، بە بێدەنگی کاری خۆی دەکات، بەئاسانی دەردەکەوێت کێشەی هەیە و خۆشحاڵ نییە”.

هەروەها دەڵێت :” گریزۆ تەمەنی ٢٨ ساڵە و یاریزانێکی جیهانیی بەتوانایە، دڵنیام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات دەتوانێت بەهێزەوە بگەڕێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

حەکیمی نییە… بۆ وەرزی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی خوازراو دەگەڕینێتەوە


خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری کۆتایی دەربارەی گەڕاندنەوەی یەکێک لە یاریزانە خوازراوە بەهرەمەندەکانی داوە و وەرزی داهاتوو زێدان پشت بەتواناکانی دەبەستێت.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر گەڕاندنەوەی مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەستێرەی خوازراو لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بڕیاری کۆتاییان داوە و زینەدین زێدان بۆ وەرزی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ پشت بەتوانا هونەرییە بەرزەکەی بەدەستێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرزی ئاستی ئۆدیگارد لەیانەی ڕیاڵ سۆسیداد سەرنجی بەرپرسانی یانە مەدریدیەکەی ڕاکێشاوە و هاوشانی ئەشرەف حەکیمی مەغریبی زینەدین زێدان داوای گەڕاندنەوەی کردوون.

بارودۆخی ئابووری یانەکانی ئەوروپا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەرەو خراپبوون ڕۆیشتووە و پێناچێت یانە گەورەکان بتوانن لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بۆندی گەورە واژوو بکەن، بۆیە لەڕێگەی گەڕاندنەوەی یاریزانە خوازراوەکانەوە هەوڵدەدەن کەلێنەکانی ئەم وەرزە پڕبکەنەوە.

ئۆدیگاردی نەرویجی لەتەمەنی ١٧ ساڵییەوە داواکراوی (٣٠) یانەی گەورەی ئەوروپا بوو، بەڵام لەکۆتاییدا یانەی شاهانە گرەوەکەی لەهەمووان بردەوە و گواستیانەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام ناوبراو نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەکانی زێداندا بکاتەوە و لەسەرەتای هەموو وەرزێکەوە بەشێوازی خواستن ئاڕاستەی یانەکانی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دی برۆین چاوەڕێی بڕیاری دادگای وەرزشییە و (ok) بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە


خەڵک سپۆرت

کیڤن دی برۆینی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی نایەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووربکەوێتەوە، بۆیە ئەگەر زۆرە لە مانچستەر سیتیەوە ڕوو لەیانەیەکی گەورەی تر بکات.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، دی برۆین لەئێستادا چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵای وەرزشیی جیهانییە (کاس) سەبارەت بە کەیسی سزادانەکانی یانەی مانچستەر سیتی.

بەپێی سەرچاوەکە، دی برۆین بڕیاریداوە لە حاڵی دووپاتکردنەوەی سزاکان و شکستهێنانی سکاڵاکانی سیتیدا ئەوا ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات کە ئەویش یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید چەندین هەوڵی نهێنییان بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەلجیکییەکەداوە، بەڵام بەرپرسانی مانچستەر سیتی بە پێداریکردن و ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکان چەندینجار ڕێگرییان کردووە.

توتۆ سپۆرت پاڵپشت بە زانیاریی سەرچاوە ناودارەکانی ئیسپانیا لە نمونەی مارکا و ئاس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە زینەدین زێدانی فەرەنسی خەون بە دی برۆینەوە دەبینێت و وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی کرواتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

لەبەرامبەر ئەگەرەکانی ئەم گواستنەوەیەشدا بەرپرسانی مان سیتی داوای گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێزیان لە یانەی شاهانە کردووە و پێیان وایە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە دەبێتە باشترین شوێنگرەوە بۆ دی برۆین و داڤید سیلڤا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان