ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پێنج تاکتیکی کاریگەر بۆ چارەسەری دڵەکوتێ بە خێرایی

خێزان

دڵە کوتێ بارێکە تیایدا دڵ زۆر بە خاویی یان زۆر بە خێرای لێدەدات و لە باری ئاسایی دەردەچێت، هۆکارەکانی توشبونی ئەم دۆخە بەهۆی بەزۆری  و کەمی خوێن، زیادەڕەوی ڕشتنی هۆرمۆنی سایرۆید لە سایرۆدە ڕژێندا، کەمی شەکر لە خوێندا زۆری ڕێژەی ئەدرینالین لە خویندا و  خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و  یاخود ماددەی هۆشبەر و کهول و کۆکاین و ماریگوانا دروستدەبن.

 

ئەمانە کۆمەڵێک چارەسەرن کە دەتوانیت سودیان لێوەرگریت لەکاتی دڵەکوتێدا.

– لوتت بگرە و دەمت دابخە و هەوڵبدە هەناسە بدەیتە دەرەوە و هەوڵبدە فشارێک لەسەر سنگت دروسبکەیت، ئەمە یارمەتی دڵتدەدات لەکاتی خێرا لێداندا خاوببێتەوە و بچێتە باری ئاسایی، بەڵام ئەم تاکتیکە بۆ ئەو کەسانە نابێت کە نەخۆشی دڵیان هەیە.

– کۆکین : کۆکین بە بەردەوامی بۆ ماوەی دو سێ خولەک فشار لەسەر سنگت دروستدەکات و یارمەتی دڵت دەدات بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

– هەناسەی قوڵ: هەناسەدانی قوڵ و لەسەرخۆ یارمەتی دڵت دەدات کە هێوربێتەوە، لەجێگەی خۆت دابنیشە و بە دەم هەناسە هەڵبکێشە و بە لووت بیدەرەوە لەسەرخۆ ئەمە چەنجارێک دوبارەبکەرەوە تاکو دڵت ئاسایی دەبێتەوە.

– ئاوی سارد: خواردنەوەی کوپێک ئاوی سارد یاخود دەموچاو شوشتن بە ئاوی سارد لەکاتی دڵە خورپەدا کاریگەری لەسەر دەمارەکەنی هەستت هەیە و سڕیاندەکات تاکو دڵت دەگاتەوە باری ئاسایی، لەکاتی دڵەکوتێ و دڵەڕاوکێ و گەشکەدا ئاوی سارد هەڵبژاردنێکی باش دەبێت.

– خۆراکی پڕ مەگنیسیۆم: کەمی مەگنسیۆم یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبون بە دڵەخورپە، خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە مەگنیسیۆم وەک (سپیناخ،کەلەرم،بادەم،ماسی،مۆز،ماست،قاوەی تاڵ)

ئەگەر لەگەڵ دڵەکوتێدا دڵتێکهەڵهاتن و ڕشانەوە و سەرگێژخواردن هەبوو هەروەها پێشتر کێشەی دڵت هەبوە یان هەیە،ئەوە باشترە ڕاستەوخۆ سەردانی دکتۆر بکەیت.

تەندروستی

وازم لە جگەرە کێشان هێنا، خۆتان ببینن چی لە ژیانمدا ڕووی دا!

خێزان

ئێرینا تەمەنی ٣٧ ساڵە و بڕیاریداوە پاش ٢٠ ساڵ لە جگەرەکێشانی بەردەوام، واز لە جگەرە کێشان بهێنێت، بۆخۆی گۆڕانکاریەکانی ژیانی لە پاش وازهێنان لە جگەرە کێشان دەگێڕێتەوە:

ئەمە لایەنە باش و خراپەکانی ئێرینا بووە پاش هەفتەیەک لە جگەرە نەکێشان

ئەو لە پاش مانگێک بەردەوامی بەمجۆرە چالاکتر بووە

 

لە پاش شەش مانگ بەتەواوەتی هەستی بە گۆڕانکاریە گەورەکە کردووە:

– کۆکە و کێشەی سییەکانم نەماوە

– مێشکم زۆر باشتر کاردەکات

– پارە کەمتر خەرج دەکەم، چونکە لانیکەم ١٠٠ دۆلارم بۆ جگەرە دەڕۆیشت لە مانگێکدا.

– ئیستا دەتوانم نۆ قات بچمە سەرەوە بەبێ ئەوەی هەناسە بڕکێم پێکەوێت!

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گیراوەیەک کە دەتوانیت شەوان بیخۆیت و چەوری ورگتی پێ بسوتێنیت!

خێزان
ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت شەوان بیخۆیت و چەوری ورگتی پێ بسوتێنیت:

كه‌ره‌سته‌كان:
-1 لیمۆ
-1 كه‌وچكه‌چا هاڕاوه‌ی زه‌نجه‌فیل
-1 كه‌وچكه‌چا سركه‌
-1 دارچینی
-نیو لتر ئاو
-ده‌سكێك كه‌ره‌وز

-ئاوه‌كه‌ بكه‌ره‌ ده‌فرێكه‌وه‌و بیكوڵێنه‌، دواتر سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌ی تێبكه‌و كه‌مێك له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاش ساردبونه‌وه‌، بیكه‌ره‌ ده‌به‌یه‌كه‌وه‌، هه‌موو شه‌وێك به‌ر له‌ خه‌وتن كوپێكی لێ بخۆره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خوویەکی مەترسیدار کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت!

خێزان


ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی مەترسیدارە کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت:

 

-شەكر

-بەرزی ڕێژەی شەكر زیانێكی زۆر بە خانەو دەمارەكانی جەستە دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە دەماری مێشك دەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەلمێندراوە كە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان بەرزی ڕێژەی شەكر و نەخۆشی لەبیرچونەوە (زەهامیر).

 

-جگەرە كێشان

-بەپێی ئەو لێكۆلینەوانە كە لە 2004 كراوە سەلمێندراوە كە جگەرە كێشان زیانێكی زۆر بە مێشك و خانەكانی مێشك و هاوسەنگی مێشك دەگەیەنێت.

 

-كەم خەوی

-لەكاتی خەودا مێشك جەستە لە زەهر و مادەی زیان بەخش پاكدەكاتەوە هەروەها بەشی یادەوەری لە مێشكدا ڕێك دەخات. بۆیە كەم خەوی زیانێكی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری كاتی خەوەكان بیت و دوور بیت لە كەم خەوی.

 

-زۆر خۆری

 

-زۆر خواردن دەبێتە هۆكاری قەڵەوی و كێش زیادی وادەكات هەستی تێربوون لە مێشكدا كەم بێتەوە و هەمیشە هەست بە برسێتی بكەیت. ئەمەش دەبێتە هۆی بچوكبونەوەی مێشك و زیان بە مێشك دەگەیەنێت.

 

-مۆبایل

-بەكارهێنانی مۆبایل و تەلەفون كە بوارێكی كارەبای هەیە و كاریگەری لەسەر مێشك بەجێدەهێلێت، بۆیە پێویستە لەكاتی خەودا مۆبایل لە نزیك سەرەوە دانەنێیت و لە دوورەوە بیهێلیتەوە. چونكە زیان بە مێشك دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروست بونی خانەی شێرپەنجەی.

 

-نانی بەیانی

-بەو پێیەی كە نانی بەیانی گرنگترین ژەمە خواردنەكانە و سودێكی زۆر بە مێشك و جەستە دەگەیەنێت، بۆیە نەخواردنی و گرنگی پێنەدانی زیان بە گەشەی خانەكانی مێشك دەگەیەنێت.

 

-بێتاقەتی

-كەئابەو بێتاقەتی دەبێتە هۆی زیان بە خانەكانی مێشك و لاوازكردنی سیستمی هاوسەنگی مێشك, بۆیە هەوڵبدە لە خەم و بێتاقەتی دوور بكەویتەوەو زیاتر گەشبینانە بیر لە ژیان بكەیتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان