ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بۆچی باوێشک دەدەیت؟ چۆن باوێشکەکە ڕادەگریت؟

خێزان

باوێشکدان پرۆسەیەکی خۆڕسکانەی جەستەمانە کە چەند لێکدانەوەیەکی جیاوازی زانستی بۆکراوە و هۆکاری باوێشکدانیش بەهۆی ماندویەتی مێشکەوەیە، کە جەستە هەوڵدەدات لە ڕێگەی پڕکردنی سیەکان لە هەوا وزەی زیاتری پێبدات.

باوێشک توانایەکی بەهێزی هەیە لە گواستنەوەدا، واتە گەر تۆ لە تەلەڤیزیۆنیش کەسێک ببینیت کە باوێشک دەدات بۆت دەگوازرێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک ڕێگەیە بۆ ئەوەی باوێشکدان بوەستێنیت:

– هەوڵبدە بۆ ماوەیەک تەنها لە لوتەوە هەناسە بدەیت

– هەر لە جێگەی خۆت کەمێک وەرزش بکە

– پەرداخێک ئاو بخۆرەوە

 

– گەر لە ژورەوە بویت کەمێک بچۆرە دەرەوە

 

– هەناسەی قوڵ هەڵبمژە

– شتێکی سارد بخۆ

 

 

تەندروستی

٨ هۆکار بۆ چڕبونەوەی ماسولکەی قاچ لە شەودا کە ئازارەکەی خەبەرتدەکاتەوە

خێزان

چڕبونەوەی ماسولکەکان ئەو ئازارەیە کە بە گشتی لە ماسولکەی قاچ و لە شەواندا ڕودەدات کە بەهۆی ئازارەکەیەوە خەبەرمان دەبێتەوە و دەبینیت قاچمان ئازارێکی زۆری هەیە، ئەمەی خوارەوە دیارترین هۆکارەکانی ئەم دۆخەیە:

-وەرزشکردنی زیاد و ماندووکردنی زۆرەی ماسولکەکانی قاچ.

-دووگیانی لە خانماندا بەهۆی کەمبونەوەی مەگنسیۆم و کالیسۆم لە جەستەدا.

-هەندێک کێشەی تەندروستی پەیوەستدار بە پەستانی خوێن، گورچیلە و ڕژێنەکان.

-دانای قاچت لە ژێر خۆت یاخود لە دۆخێکی ناتەندروست لە کاتی خەوتن.

-وەستانی زۆر بە پێوە بەتایبەت لەسەر ماددەی ڕەق.

-کەمی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالسیۆم لە خوێندا.

-کەمی ئاو لە جەستە و وشکبونەوە.

-بەکارهێنانی دەرمان و کاریگەریەلاوەکیەکانی لەسەر جەستە.

 

بەڵام لە کاتی توشبون بەم دۆخە دەتوانیت لەم ڕێگایانەوە چارەسەری بکەیت:

-شێلانی قاچەکانت.

-خۆشۆردن بە ئاوی گەرم و شلەتێن.

-خواردنی حەبی دژە ئازار.

-خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی و ئاو.

-گۆڕینی شێوەی دانیشتنت و کەمێک پیاسەکردن.

بەڵام گەر لەگەڵ ئەوانەشدا ئازارەکە هەر ما یاخود زوو زوو دوبارە بویەوە پێویستە لای پزیشک پشکنین بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا؟ سوودەکانی چییە؟

خێزان

زۆرێکمان حەز بە گۆشتی بزن ناکەین چونکە وەک پێویست چەور نییە، بەڵام ئایا دەزانیت گۆشتی بزن باشترە؟  ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

•گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشه‌ بۆ :
-مادده‌ی ئاسن و زینک و مس.
-ڤیتامین ، B12 ،B6 ، B1 ، ڤۆلیک ئه‌سید.
-پڕۆتین و هه‌شت جۆر ترشه‌ ئه‌مینه‌کانی تیایه‌ که‌ له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستیان بکات.
-مادده‌ی کارنتین و کۆلاجین.


•بۆچی گۆشتی بزن باشتره‌ له‌ له‌ گۆشتی مه‌ڕ و مانگا :


-بڕێکی که‌متر له‌ وزه‌ی تێدایه‌ چونکه‌ ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( ۱٤۳ کالۆری ) تێدایه‌ هی مانگا ( ۲۱۷ گم ) هی مه‌ڕ ( ۲۳٤ گم ) هی مریشک ( ۱۲گم).

-بڕێکی که‌متر له‌ چه‌وری تێدایه‌ : ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۳ گم ) تێدایه‌ ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۱۲ گم ) ، هی مه‌ڕ ( ۱۲ گم ) تێدایه‌.

-بڕێکی که‌متر له‌ کۆلیستڕۆڵی تێدایه‌ : ( ۱۰۰ گم ) له‌ گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۲۷ ملگم ) : تێدایه‌ ؛ هی مانگا ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم ) ، هی مه‌ڕ ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم) تێدایه‌.


ئاماده‌کردنی : دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٩ بەهارات و کەرەستەی جیاواز کە دەتوانیت بیکەیتە خواردنە ئاساییەکانتەوە و کێش دابەزێنیت

خێزان

کۆمەڵێک بەهارات هەیە کە بەڕێژەی جیاواز دەتوانیت بیکەیتە هەر خواردنێکەوە، ئەم بەهاراتانە جگە لەوەی تامی خواردنەکەت خۆشدەکات دەشبێتە هۆی دابەزاندنی کێشت، هەر بۆیە دەتوانیت ئەم جۆرە بەهارات و کەرەستەی جیاوازانە بکەیتە خواردنەکانتەوە:

 

-لیمۆ بەسڕا

-بیبەری سوری توون

-دارچینی

-بیبەری ڕەش

-خەردەل

-زەردەچەوە

-زەنجەفیل

-حێل

-کەموون

 

هەر بۆیە با بەردەوام ئەم کەرەستانە لە چێشتخانەکەتدا هەبێت و بەپێی جۆری خواردنەکە لەگەڵیدا تێکەڵ بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان