ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە


خێزان

لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە:

 

– “منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت”

زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە.

 

– “ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت”

مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە.

 

 

– “مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت”

بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان.

 

– “دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا”

دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت.

 

 

– “کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت”

بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت.

ریکلام

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی خێرا و بەسوود کە دەتوانیت سوودی لێببینیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی خێرا و بەسوودە و دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

-بۆئەوەی پاشماوەی میوە بە بنی تەنەخۆڵەوە نەنوسێت ڕۆژنامەی کۆنی بۆ دابنێ

-بۆ دۆزینەوەی شوێنی لێکردنەوەی تیپ دەرزیەکی پێوە بکە

-ئاو و سرکە تێکەڵبکە و لە پەرداخێکدا بیکە ناو مایکرۆیڤ یان فڕنەوە و ماوەیەک کاری پێبکە با ببێتە هەڵم، دواتر بە پەڕۆیەک بیسڕە جوان پاک دەبێتەوە

-بۆ چارەسەری پێوەدانی مێشوولە تەماتەی لێبدە

-ئەڵقەی کلیل بەکاربهێنە بۆ داخستنی زنجیری کابۆکەت

–بۆ چارەسەری سوتانەوە، کیسەی چای بەکارهاتوو بەکاربهێنە

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا


خێزان

خێزان زۆر جار ڕوودەدات کە پانتۆڵ لە بەشی پشتەوەی دەدڕێت  یان هەڵدەتڵیشێت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە بۆ چارەسەری خێرای دڕانی پانتۆڵ لە شوێنی گشتیدا:

 

-ئەو بەشەی کە دڕاوە کەمێکی لێببڕە و ڕێکی بکەرەوە

-دواتر پانتۆڵەکە هەڵبگێڕەرەوە و بە دەرزی و دەزوو بەیەکەوە بدرورەوە تا دەگەیتەوە ماڵەوە

-گەر دەرزیت دەستنەکەوت ئەوا پارچەیەک قوماشی پێوەبکە بە سیکۆتین

-یاخود دەستنیت بە دەرزی پێوەی ببستیتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٤ جۆری زەیت تێکەڵ بکەو بیدە لە قژت، ڕەونەقدار و ناوازەی دەکات


خێزان

زەیتە سروشتیەکان بۆ قژ زۆر بەسوودن، دەتوانیت بۆخۆت تێکەڵیان بکەیت و گیراوەی بەسوودیان لێدرووستبکەیت، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی گرنگە بۆ سافکردن و ڕەونەقدان و جوانکردنی قژت کە دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

زەیتەکان:

– کەوچکەچایەک زەیتی زەنجەفیل

– کەوچکەچایەک زەیتی تەڕەتیزە

– کەوچکەچایەک زەیتی لاڤاندەر

– کەوچکەچایەک زەیتی رۆسمێری

سەرجەم ئەم زەیتانە تێکەڵبکە و بیدە لە قژت بە مێخی سەریشتەوە، ٣٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان