لە ڕاوەماسییەوە بۆ فرۆشتنی مۆز



 

سەردەمانێك ماسییەكانی دەریاچەی ڕەزازە لە باشترین ماسییەكانی جیهان بوون، ڕاوچییەكانی ماسی خاوەن داهاتێكی زۆر و گوزەرانێكی باشبوون، كەچی ئێستا ماسییەكان بەرەو لەناوچوون و دەریاچەكەش بەڕەو وشكی دەڕوات، ڕاوچییەكانیش ڕوو لە مۆز فرۆشی و حەماڵی دەكەن.

دەریاچەی ڕەزازە ڕووبەرەكەی 1810 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بە توانای كۆكردنەوەی 26 ملیار مەتر چوارگۆشەی ئاو، ئەم دەریاچەیە لە پارێزگەی كەربەلا لە عێراق هەڵكەوتووە.

تەنگەژەی ئاو تادێ لە عێراق زیاتر كاریگەرییەكانی بە دیار دەكەون، لە ساڵانی ڕابردوەوە بەردەوام ئاستی ئاوی سەرچاوەكان كەمیكردووە، بەتایبەت كەمكردنەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات لەلایەن توركیاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراق پێنجەمین پلەی ئەو دەوڵەتانە دەگرێت كە زۆرترین كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوایان لەسەر دروستبووە.

عێراق خاوەنی 22 دەریاچەیە، لە دیارترینیان ڕەزازە لە كەربەلا، ساوە لە موسەنا، حەبانیە لە ئەنبار، حەمرین لە دیالە، دەربەندیخان و دوكان لە سلێمانی، دهۆك لە دهۆك.

ڕاوچییەكانی ماسی لە دەریاچەی ڕەزازە دەڵێن بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەكە، كارەكانیان لەدەستداوە، لەحاڵێكدا پێشتر هەزاران ڕاوچی و كەس ژیانیان لەسەر ماسی و باڵندەی دەریاچەكە بووە، ژیانیان خۆشبووە، بەڵام ئێستا دەستیان داوەتە فرۆشتنی مۆز و تەماتە و حەماڵی و دەستگێڕی.

راوچییەكان دەڵێن دەریاچەكە بەرەو وشكبوون ڕۆیشتووە، سەرباری بانگەوازەكان بۆ حكومەت ، كەس نەهات بە هانای دەریاچەكەوە.

 

نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت
پێشت نێچیرڤان بارزانی ئامادەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت
خەرجی لەناوبردنی زبڵی یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە
دواتر خەرجی لەناوبردنی زبڵی یەك مانگ نزیكەی 10 ملیار دینارە
ەیوەندیدار