ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند کەرەستەیەکی ناوماڵ کە دەتوانیت چارەسەری سوتانەوەی پێبکەیت

خێزان

زۆرجار بەهۆی گەرمای زۆر و مانەوە لەبەر خۆر توشی سوتانی پێستمان دەبین، ئەمانە کۆمەڵێک ڕێگەن بۆ چارەسەرکردن لەو کاتانەدا:

-پەتاتە : پەتاتەیەک بهاڕە و پانبکەرەوە تاکو دەبێت بە مەڵحەم و ئاوی پەتاتەک جیابکەرەوە لە مەڵحەمەکە،مەڵحەمەکە بۆ دوو خولەک لەسەر شوێنی سوتاویەکە بهێڵەرەوە و دواتر لایبدە، پاشان  ئاوی پەتاتەکە لە شوێنی سوتاویەکە بدە، ئەمە ڕۆژی دوو جار دوبارەبکەرەوە.

-نیشاستە/سۆدە : نیشاستە بهێنە یاخود سۆدە و لەگەڵ ئاودا تێکەڵیبکە تاکو مەڵحەمێک دروستدەکەیت، لە شوێنی سوتاویەکەی بدە تاکو شوێنەوار و ئازاریشی نامینێت.

-چا: چایەک لێبنێ و گەڵای سروشتی نە‌عنای تێبکە،دواتر لۆکە بێنە و بیخەرە ناو چاکەوە و لە شوێنی سوتاویەکەتی بدە تاکو ئەنجامێکی باشی دەبێت.

-سرکەی سێو: سرکەی سێو یەکێکە لە چارەسەرە بەسود و کاریگەرەکان، دەتوانیت سرکەی سێو بکەیتە بتڵێکی سپراوە و لە شوێنی سوتاویەکەتی بدەیت بۆ نەهێشتنی ئازار و چارەسەرکردنی.

تەندروستی

بۆچی لە ڕەمەزاندا هەستدەکەیت گەدەت زۆر قورس دەبێت؟ ئاگاداری هۆکارەکان ببە!

خێزان

بۆچی لە ڕەمەزاندا هەستدەکەیت گەدەت زۆر قورس دەبێت؟ ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە پێویستە ئاگاداری بیت:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەو بەکتریایە کامەیە کە دەبێتە هۆی دڵە کزێ؟ چۆن لە جەستەت دەری دەکەیت؟

خێزان

Helicobacter pylori بەکتریایەکە کە کاریگەری لە سەر سستمی هەرسکردن دروستدەکات و ڕێگە دەگرێت لەوەی جەستە بە تەواوەتی سوود لەو خواردنانە وەربگرێت کە دەیخۆیت، بونی ئەم بەکتریایەش لە جەستەت هۆکارە بۆ زۆر کێشەی جۆراوجۆر لەوانە:

 

-دڵەکزێ

-غازات

-ئازاری سک

-نەمانی حەزی خواردن

-دڵ تێکەڵهاتن

-کەم خوێنی

-نەمانی حەزی خواردن

 

هەر بۆیە بۆ ئەوەی ئەم بەکتریایە لە جەستەتدا بکوژیت دەتوانیت یەکێک لەم ڕێگایانە بەکار بهێنیت:

 

-بەیانیان کەوچکەچایەک لە شانەی هەنگوین بخۆ

-بەیانیان پەرداخێک شەربەتی توتڕک بخۆرەوە.

-چای سەوز: هۆکارە بۆ لەناوبردنی بەکتریاکە و دەتوانیت بۆنانی بەیانی بیخۆیت.

-سیر: کاریگەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریاکە و بیکە خواردنەکانتەوە.

-خواردنی تەندروست بخۆ و ئاو زۆر بخۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر سوڕی مانگانەت دوادەکەوێت، یەکسەر ئەم گیراوەیە بخۆرەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی بەسوودە کە خانمان لەکاتی دواکەوتن و ناڕێکی سوڕی مانگانەدا دەتوانن بەکاری بهێنن:

 

پێداویستیەکان:

– کەمێک کەرەوز

– کوپێک ئاوی گەر

– کەوچکەچایەک هەنگوین (تەنها بۆ شیرینکردنە)

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

-كه‌ره‌وزه‌كه‌ جوان بشۆره‌وه‌و دواتر بیكه‌ره‌ ئاوه‌وه‌و ئاوه‌كه‌ بكوڵێنه‌ تا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌، دواتر ئاوه‌كه‌ی له‌به‌ر بگره‌وو له‌ كوپی چادا ڕۆژانه‌ دوو جار بیخۆره‌وه‌، ده‌شتوانیت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك شیرین ببێت هه‌نگوینی تێبكه‌یت، به‌ڵام بۆ ئه‌و خانمانه‌ی دوگیانن پێویسته‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ به‌كار نه‌هێنن چونكه‌ دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه‌ی ئه‌وان به‌هۆی منداڵبونه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان