گەورەترین بڕی دۆلار گەیشتە عێراق



دوابەدوای بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ ڕێگەدان بە بانكە حكومی و ئەهلیەكان بۆ هێنانی دۆلار بۆ ناوخۆی وڵات، لەماوەی دوو هەفتەدا بڕی 255 ملیۆن دۆلار هێنراوەتە ناو عێراقەوە.

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، بەپێی دوایین ئاماری بانكی ناوەندیی، بڕی ئەو دۆلارەی لە ماوەی دوو هەفتەدا لە ڕێگەی هەندێك بانكی حكومی و ئەهلییەوە هاوردەی عێراق کراوە گەیشتۆتە 255 ملیۆن دۆلار.

ڕاشیگەیاندووە، “ژمارەیەك داواكاری دیكەش بۆ هاوردەكردنی دۆلار لە ڕێگادان بۆ وردبینی كردن و جێبەجێ كردن، پێشبینییش دەکرێت بڕێكی دیكەی دۆلار لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگاتە عێراق”.

جەختیشی كردۆتەوە، “پڕۆسەی هاوردەكردنی هەموو جۆرە دراوێك بە دۆلاری ئەمریكیشەوە، لە ژێر چاودێریی بانكی ناوەندیدا دەکرێت، كە ڕێگە بە هەموو بانكەكانی عێراق دەدات پێداویستی دراوی بیانی كڕیارانی ئەو بانكانە دابین بكەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەممەی ڕابردوو بانكی ناوەندی ئاشكرای كردبوو، لە كۆبوونەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریكا و وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی بڕێكی زۆری دۆلار لە ساڵی نوێدا.

حکومەتی هەرێم داوای مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات
پێشت حکومەتی هەرێم داوای مووچەی فەرمانبەران لە عێراق دەکات
ڕێواس فایەق: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ كورد ببوایە بە كەمینە
دواتر ڕێواس فایەق: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه‌ ڕه‌نگه‌ كورد ببوایە بە كەمینە
ەیوەندیدار