ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە فەرماندە ئەمنیی و سەربازییەكانی پێشمەرگە كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

‏‎ڕۆژی پێنج شەممە سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیی كرد لە وەفدێكی فەرماندە ئەمنی و سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگە، كە بۆ پیرۆزبایی كردن بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی سەرۆكایەتی كۆمار سەردانیان كردبوو.

‏‎بەپێی ڕأگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) “سەرۆك بەرهەم ساڵح، ڕۆڵی قارەمانانەی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی بە هەموو بەشەكانیانەوە بەرز نرخاند لە جەنگی دژ بە گروپی داعشی تێرۆریست، گرنگیی گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاست و توانای جەنگیی هێزە چەكدارەكانی عێراقیشی دوپات كردەوە لە بەدیهێنان و سەقامگیریی ئارامیی ئۆقرەییدا لە تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا”.

سەرۆك كۆمار، ئەو قوربانیدانە گەورانەی بەرێز و پێزانینەوە بەبیر هێنایەوە، كە هێزە ئەمنییەكان پێشكەشیان كردوە لە ڕێی ڕزگاریی پارێزگاكانی ژێر چنگی تاقمی تێرۆریستی داعش، بە نەوازشەوە گوزارشتی لەشەهیدە نەمرەكانیان كرد، هاوكات پشتیوانیی تەواوی دوپاتكردەوە بۆ گرنگیدان بە یەكخستنی هەمو هەوڵێكی نیشتمانیی بە ئامانجی هەنگاونان بۆ پێشەوە بەرەو بنیاتنانی سوپایەكی بەهێزی عێراقیی كە یەكێتیی خاك و ئاسایش و سەروەریی عێراق بپارێزێت.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی كرد بۆ ئەو ڕاستییەی، كە “قارەمانێتیی سوپا و حەشدی شەعبیی و هێزەكانی پێشمەرگە و هەموو دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەكانی تر بووەتە سەرچاوەی شانازیی گەورە بۆ تەواوی عێراقییەكان”.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “ئەندامانی وەفدی هێزەكانی پێشمەرگەش پیرۆزباییان نوێكردەوە بۆ سەرۆك بەرهەم ساڵح و ئامادەیی تەواویان نیشاندا بۆ بەرگریی كردن لە ئارامیی سەروەریی عێراق”.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین