ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“پارتی و یەكێتی لەبری ئەو هەموو وەفدە باڵایە بۆ پۆستەكان وەفدێكیش بۆ پێشمەرگە و قوتی خەڵك بنێرن”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی كۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، پارتی و یەكێتی لەبری ئەو هەموو وەفدە باڵایە بۆ پۆستەكان ڕەوانە دەكەن، وەفدێكیش بۆ پێشمەرگە و قوتی خەڵك بنێرن، دەشڵێت: “لەپڕۆژە یاسای بودجەی ۲٠۱۹ پشكی پێشمەرگە لەبوجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنریت”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی كۆمەڵ لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك لە نوسینێكدا دەڵێت: “لەپڕۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ پشكی پێشمەرگە لەبوجەی وەزارەتی بەرگری عیراق دادەنریت بەبڕی (۳۷) ملیار دینار مانگانە بەكۆی گشتی دەكاتە (٤٤٤) ملیار دینار، بەڵام تەنها دەزگای دژە تیرۆری عیراق، كە 120 هەزار چەكدارە 738 ملیار و 91 ملیۆن و 187 هەزار دیناری بۆ تەرخان كراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لە بودجەی ساڵی داهاتوو بڕی تەرخان كراو بۆ حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگری 9ترلێۆن 963 ملیار و 575 ملیۆن و17 هەزار دیارە “.

دەقی نووسینكەی:

بۆ پارتی و یەكێتی
لەبری ئەو هەموو وەفدە باڵایە بۆ پۆستە كانتان
وەفدیكیش بنێرن بۆ پێشمەرگەو وقوتی خەڵك.
لەپرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ پشكی پێشمەگە لەبوجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنریت بەبڕی (۳۷) ملیار دینار مانگانە بەكۆی گشتی دەكاتە(٤٤٤) ملیار دینار بەڵام تەنها دەزگای دژە تیرۆری عێراق كە (۱۲٠٠٠) چەكدارە بڕی (۷۳۸٠۹۱۱۸۷) حەوتسەدو سی و هەشت ملیار دینار ونەوەو یەك ملیۆن وسەدو هەشتاو حەوت هەزاری بۆ تەرخان دەكرێت، هەروەها ژمارەی چەكدارەكانی كەلەبوجەدا پەسەند كراوە بە(۱۲۲٠٠٠) چەكدار دانراوە بڕی (۲٠۹۸۲۹٠٤۷٠) دوو ترلیۆن ونەوەدو هەشت ملیارو دووسەدو نەوەد ملیۆن وچوارسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان كراوە.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری فیدرال بڕی (۷۸٦٥۲۸٤۷٠٠) حەوت ترلیۆن و هەشسەد شەست وپێنج ملیارو دووسەدوهەشتاو چوار ملیۆن و حەوسەد هەزار دیناری بۆ تەرخان كراوە كە سەر ژمێریان تەنها (۱۸٤٠٠٠) كەسە.
لەبەرانبەردا ئەم ژمارانە هی سەر ژمێری پێشمەرگەن نازانم كامیان راستە
۱_ بەپێی لیدوانی شارەزایەكی ئابوری كەلە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی دەكرد رایگەیاند كە ژمارەی موچە خورانی وەزارەتی ناوبراو(٤۳۲٠٠٠) كەسن .
۲_ بەپێی لێدوانی ئەندام پەرلەمانەكانی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی كەلەوەزارەتی پێشمەرگە موچە وەر دەگرن(٤۲۸٠٠٠)كەسن .
۳_بەپێی سەرژمێری بایۆ مەتریەكەی حكومەتی هەرێم بێت ژمارەی پێشمەرگە (۲٦٦٠٠٠) كەسن
٤_ بەپێی دەنگدانی تایبەت بێت كەلەم هەلبژاردنەی ۳٠\۹ ئەنجام درا (۱۷٠٠٠٠) كەسن٠
٥_ بەپێی تەخمین و خەمڵاندی عێراق بیت ژمارەی پێشمەرگە (٤٥٠٠٠) كەسن.
٦_ بەپێی ئەو برە پارە بیت كە ئەمریكیەكان تەرخانیان كردوە و بری (٤۲۱) ملیۆن دۆلارە تەنها (٦٠٠٠٠) كەسن .
لەكۆتایدا
بەتەنها تەرخانكراو بۆ حەشدی شە عبی و وەززارەتی بەرگری (۹۹٦۳٥۷٥۱۷٠) نۆ ترلێۆن و نۆسەدو شەست و سێملیارو پینج سەدوحەفتاوپینج ملیۆن وسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان كراوە
تەرخانكراو بۆ هەریم بڕی(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) ).هەشت ترلێۆن و نۆسەدوو حەفتا ملیارو چوارسەدوشەستو حەوتملیۆن دووسەدووبیستوشەش هەزار دینار تەرخان كراوە . . . من دڵسۆزی پێشەرگەم. . مسن
ێ وە ی هەریم دەوامی دەكردوەەە . و . . . . ، . ە پۆستەكانیدئی م٠٠ ٤٥٠ (ب

ئابوری

كاتی مووچەی خانەنشینان دیاریكرا
خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
گەنجینەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان دابەشدەكرێت و كاتی پێدانی مووچەی خانەنشینان-یشی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی (خەڵك) بڵاویكردەوە، كە سبەینێ‌ دوو شەممە مووچەی سێ‌ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەك دابەش دەكرێت، سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی تەواوی خشتەی مووچەی ئاشكراكرد.

ئەو سەرچاوەیە بۆ (خەڵك) وتی، “ڕۆژی سێ شەممە مووچەی بەرگری فریاكەوتن و زێرەڤانی و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابەش دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، دەزگای مین، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خەرج دەكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌ كردن، ڕۆشنبیری و لاوان، پیشەسازی و بازرگانی و هەر سێ‌ سەرۆكایەتیەكە دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، كە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی خەرج دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەروەردە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر ڕایدەگەیەنێت، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11 دابەشدەكرێت، دەشڵێت: “جگە لە بەڕێوەبەری قوتابخانە پارە نادرێت بە هیچ مامۆستایەكی دیكە”.

ڕاوێژ عەتار ئەحمەد، لێپرسراوی خەرجی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 18-12-2018 دەست بە دابەشكردنی پارەی وانەبێژی دەكرێت.

وتیشی، “بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەكەمان دەكەین لە كاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی پارەی وانەبێژی مانگی 11 ـ 2018 دابەش دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، جگە لە بەڕێوەبەری قوتابخانە پارە نادرێت بە هیچ مامۆستایەكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كاتی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ عیراق ئاشكراكرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی هاوتاكردنی مینحە و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان ڕەزامەندی لەسەر دراوە و ئەگەر هیچ شتێك ڕوونەدات لە بودجەی ٢٠١٩دا هاوتا دەكرێت.

هەدار زوبێر بارزانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (ئانادۆڵ)ی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هەشت وەزارەت ماوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و لەم ژمارەیەش چوار وەزارەت كێشەیان لەسەرە، ئێمەش وەكو فراكسیۆنی پارتی پاڵپشتی سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی دەكەین و هەر كەسێك، كە ئەو كاندیدی بكات، ئێمە دەنگی پێ دەدەین.

سەبارەت بە بودجەی هەرێمی كوردسان لە بودجەی گشتی عێراق ناوبراو ئاشكرای كرد، خۆشبەختانە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ زیادكراوە.

وتیشی، “خۆمان لە لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پەرلەمانی عێراقین، حكومەتی هەرێم پڕۆژەیەكی ڕادەستی سەرۆك وەزیران كردووە بۆ ئەوەی مینحە و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوتای ئەوەی عێراق بكرێت، پڕۆژەكە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و ئەگەر هیچ شتێك ڕوونەدات لە بودجەی ٢٠١٩دا هاوتا دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین