ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم مەودای بینین لە شارەكان بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە مەودای بینینی هەندێك لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم گۆرانكاری بەسەردا هاتووە، دەشڵێت :”لە شاری كەركوك مەودای بینین 800 مەتر و چەمچەماڵ 300 متره”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەپۆلێكی خۆڵ بارین شاری دهۆك و دەور و بەری گرتۆتەوە مەودای بینین 100 مەترە.

دەشڵێت، “لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با ئەو تۆز و خۆڵە لەهەندێك شوێنی هەولێریش بوونی هەیە ، هەروەها پێش بینی دەكرێت كارگەری ئەو شەپۆلە بگاتە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم”.

مەودای بینینی هەندێك لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم:
هەولێر : 5 كم
مسيف سەلاحەدین:  1 كم
سلێمانی: 9 كم
چەمچەماڵ: 300 متر
دهۆك:  2 كم
زاخۆ:  100 متر
كەركوك:  800 متر
خانقین:  10 كم

ژینگە

تیمی فڕۆكەوانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ئەگەری لافاو خرانە ئامادەباشییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئەگەری دروست بوونی لافاو بەهۆی پێشبینی كردن بۆ بارانی بەهێز لە چەند رۆژی داهاتوودا، تیمەكانی فڕۆكەوانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەكانی كەلار و گەرمیان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

عمیدی فڕۆكەوانی هاتووچۆ حسێن فەیزوڵا، بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تیمەكانیان لە ئێستادا لە سنووری ناوچەكانی كەلار و گەرمیاندان و ئامادەباشی تەواومان كردووە بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لەكاتی پێویستدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە تیمەكانیان لەو شوێنانە دەمێننەوە تا ئەو كاتەی تیمەكانی پۆلیسی بەرگری شارستانی پێویستیان پێیان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای كەشناسی عیراق، راپۆرتێك لەبارەی كەشوهەوای سێ‌ رۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و تێیدا تەكید لەسەر دەستپێكردنەوەی شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە لە تەواوی ناوچەكانی وڵاتدا دەكاتەوە.

دەزگای كەشناسی عیراق، لە بەیاننامەیەكیدا راگەیاندووە”وڵات لە سبەینێ‌ یەك شەممە، و تا سێ‌ رۆژی داهاتوو، دەكەوێتە ژێر پاڵەپەستۆیەكی هەواوە، ئەمەش بەهۆی یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆ كە یەكەمیان لە دەریای ناوەڕاست و ئەوی تر لە دەریای سوریاوە هەڵدەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ناوچەی باكوور، لە شەودا هەور دەبێت و باران نمە نمە دەباربێت، دواتر تەوژمەكە روو لە ناوچەكانی خۆرئاوا دەكات و تەواوی ناوچەكانی باكوور دەگرێتەوە، لە رۆژی دوو شەممەشدا ئاستی بارانبارین لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەنێوان مامناوەند و تونددا دەبێت، لەگەڵ بوونی هەورە بروسكە و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان، كاریگەریی ئەو تەوژمەش لە رۆژی سێ‌ شەممەدا كەمدەبێتەوە و روو لە ناوچەكانی خۆرهەڵات دەكات و لەو ناوچانەدا بارینی باران و بەرفر لە چیاكاندا بەردەوام دەبێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت‌و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین