ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای زیادكردن و باشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمانی عیراق، داوای زیادكردن و باشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دەكەن.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی كە بەرواری ئەمڕۆ پێنج شەممە 2018/10/11ی لەسەرە، 109 ئەندامی پەرلەمانی عیراق، داوا دەكەن ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد بكرێن و جۆرەكانیشیان باشتر بكرێن.

وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە،داوا لە سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەكرێت، لەگەڵ وەزارەتی بارزگانی گفتوگۆ بكات بۆ زیادكردن و باشكردنی ماددەكانی بەشە خۆراكی مانگانە، بە جۆرێك كە لەگەڵ پێداویستییەكانی هاوڵاتییاندا بگونجێت.

نوسراوەكە لەلایەن د. عەلیە ئیمارەوە بەرزكراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان و 109 پەرلەمانتار ئیمزايان لەسەر كردووە.

بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە دابین دەكرێت و لەڕێی بریكارەكانی بەشەخۆراكەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت، لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوو، بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كرد، لە هەندێك جاریشدا پێڕانەگەیشتنی دابەشكردنی بۆ چەند مانگێك، وەزارەتی بازرگانی ناچار كردووە لەبری خۆراك، بڕێك پارەی كەم بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەندێك لە توێژەكانی نێو كۆمەڵگەی عیراقی پشت بەو بەشەخۆراكە دەبەستن.

عێراق

عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی نوێی دەربارەی ناوچەی سەوز دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە بەغدا درێژبكاتەوە تاوەكو كاتژمێر 5ی بەیانی.

بەپێی ڕأگەیەنراوێك، كە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری داوە كاتی كردنەوەی ناوچەی سەوز لە كاتژمێر 5ی ئێوارەوە بەردەوام بێت تا كاتژمێر 5ی بەیانی.

لە 10ی ئەم مانگە و لەیادی تێپەڕبونی سالێك بەسەر تێكشكاندنی داعش، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوچەی سەوز بەڕووی هاوڵاتیان كرایەوە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 10ی شەو و دواتریش ماوەكەی درێژكرایەوە بۆ 1ی شەو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای عیراق لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی دووردەخرێتەوە و بەپێی نووسراوەكەش، فەرمانەكە لەمڕۆوە جێبەجێ‌ دەكرێت.

پاڵپشت بە فەرمانێكی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 16-12-2018 بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەو وەزارەتە بڕیاری داوە (میران فەرید عەزیز) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی لە كارەكەی بەخشراوە و لە فەرمانگەی هونەری دەست بەكار دەبێت.

هەر بەپێی فەرمانەكە، (عەباس ناسر) بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی خزمەتگوزاری هێزی ئاسمانی بە وەكالەت ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە فەرمانەكە لەمڕۆوە 16-12-2018 جێبەجێ‌ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری رەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق دەستبەرداری ڕەگەزنامە بریتانییەكەی دەبێت.

‏‎ئەمڕۆ یەك شەممە لوقمان فەیلی، وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند،‏‎ بەرهەم ساڵح لە ڕوانگەی پابەند بوون بە دەستووری عێراقەوە بە شێوەیەكی یاسایی دەستبەرداری ڕەگەزنامە (بریتانی)یەكەی بوو.

‏‎وتەبێژ بە ناوی سەرۆكایەتی كۆمارەوە دووپاتیكردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی پەیوەست بە ڕادەستكردنەوەی ڕەگەزنامە بریتانییەكەی تەواو بووە، سەرۆك كۆمار “لە كاتێكدا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی پێشكەش دەكات بە شانشینی بریتانیا كە ئەو ڕەگەزنامەیەی پێ بەخشیوە لەو رۆژگارانەی كە لە ڕیزەكانی ئۆپۆزیسیۆندا بووە دژی ڕژێمی لە ناوچوو ، هاوكات دەستبەردار بوونی بەڕێزیان لە ڕوانگەی پابەند بونیشیانە بە بڕگەی چوارەم لە مادەی ژمارە ۱۸ ی دەستووری عێراق كە بە دەق هاتووە، ڕێگە نادرێت بەو كەسانەی كە هەڵدەبژێرێن و پۆستی سیادییان پێ دەسپێردرێت لە كۆماری عێراقدا، ڕەگەز نامەی تریان هەبێت “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین