ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

قادر ئەسعەد گومان بڵاودەکاتەوە

خێزان

هونەرمەند قادر ئەسعەد نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (گومان) بڵاوکردەوە. 

بەرهەمە نوێکەی قادر ئەسعەد لە هۆندراوە و ئاوازی خۆیەتی و  رۆستەم حاجییە کاری ڕێکخستنی موزیکی بۆکردووە، هاوکات بژار دیلان میکسی بەرهەمەکەی کردووە و دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن هونەرمەند قادر ئەسعەدەوە کراوە.

قادر ئەسعەد (٥١ ساڵ) ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری هونه‌ری دەکات و خاوەنی ٩ ئەلبوومی هونەرییە​.

هەواڵەکان

هێلی لەڤ بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئەردیان بوژووبی لە دووبەی

خێزان
بەرهەمە نوێکەی هێڵی بەناوی دەمانچە و گوڵە کە لەگەڵ راپەڕی جیهانی ئاردیان بوجوپییە، و لە لایەن ستافێکی ئەڵمانییەوە کاری کلیپی بۆ بەرهەمەکە کراوە و لەشاری دوبەی بەرهەمی هێنراوە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی “Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لە ئەمریکا دەژی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە بەریتانیا ژن و مێردێك بەهۆی هێتلەرەوە حوكم دەدرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، ژن و مێردێكی سەر بە بزوتنەوەی “Neo-Nazi”دوای ئەوەی كوڕەكەیان ناوناوە (ئەدۆڵف)، بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپێكی ڕاستڕەوی تیرۆریست، حوكم دراون.

بەپێی میدیاكان، “ئادام تۆماسی تەمەن 22 ساڵ و كلۆدیا باتاتاسی تەمەن 38 ساڵ، تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێكخراوی (كاری نیشتمانی ڕاستڕەوی توندڕەو)یان ڕووبەڕووكراوەتەوە، كە دەیەوێت توندوتیژی و كاری كوشتن ئەنجام بدات لەپێناو ڕوخاندنی دیموكراتی لە بەریتانیا، لەكاتێكدا ڕێكخراوەكە لە ساڵی 2016وە لە وڵاتەكەدا قەدەغە كراوە”.

دادگای بیرمنگهام كرۆن، حوكمی 6 ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر تۆماسدا سەپاندووە، لەگەڵ سەپاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەر باتاتاس.

ئەو دادوەری حوكمەكەی دەركردووە ڕایگەیاندووە، “دوو تۆمەتبارەكە، مێژوویەكی دوورودرێژییان هەیە لە بیروباوەڕە توندوتیژییەكان، بە هەمان شێوە فیچەری هاوڕێی نزیكیشیان، كە دانی بە ئەندامێتی لە رێكخراوەكەدا نابوو، بەهۆی هەمان تاوانەوە بە پێنج ساڵ زیندانی حوكمدراوە”.

هەر ئەمڕۆ، بەشێوەیەكی گشتی شەش كەس بەهۆی ئەندامبوون لە ڕێكخراوی (میورن ئینمان) حوكمدران، كە گروپێكی خاوەن “ئامانجی تۆقێنەرە” و هەوڵ دەدات دیموكراتی لە وڵاتەكەدا بڕوخێنێت لەڕێی توندوتیژی و كوشتن و سەپاندنی دەوڵەتێكی شێوە نازی، كە دەبێتە مایەی لەناوبردنی كەرتێكی تەواوەتی كۆمەڵگە لەڕێی توندوتیژی و كوشتنی بەكۆمەڵەوە.

وێنەی منداڵەكە بڵاوكراوەتەوە، كە وەك خۆشەویستی بۆ هێتلەر سەركردەی نازی، لەلایەن باوكی و دایكییەوە ناوی (ئەدۆڵف)ی لێنراوە و جلوبەرگی گروپی (Ku Klux Klansman) نهێنیان پۆشیوە و ئاڵای نازی-شیان بەدەستەوە گرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

عەزیز وەیسی بەرهەمەکەی خۆی بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا کرد

خێزان

هونەرمەند عەزیز وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆی بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا کرد.

بەرهەمەکەی عەزیز وەیسی گۆرانیەکەی شادە و ناسر حەیدەریی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

هونەرمەند عەزیز وەیسی بەشێک لە ڤیدیۆ کلیپەکەی بڵاوکردەوە و بڕیارە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکە لە سەرەتایی ئەمساڵدا بڵاوببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین