ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شۆرش حاجی؛ پیرۆزباییەكەی مەكگۆرك لە بارزانی توشی شۆكی كردیین

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، بە پیرۆزباییەكەی بریت مەكگۆرك لە مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەركەوتنی پارتەكەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان توشی نا ئومێدی و شۆك بوین، ڕەتیشیدەكاتەوە گۆڕان و پارتی ڕێكەوتنیان هەبوبێت لەسەر دەنگدان بەكاندیدەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.

د.شۆرش حاجی، وتەبێژ و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمریكا-ی ڕاگەیاندووە، بریت مەكگۆرگ پیرۆزبایی لە بارزانی كردووە بەهۆی سەركەوتنی لیستی پارتی لەهەڵبژاردنەكان توشی شۆك و نا ئومێدی بوین، چونكە لەكاتێكدا زانیاری لای باڵوێزخانەی ئەمریكا هەیە، وە سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە كە پارتی دەنگی دەیان هەزاریان ساختەكردووە كەچی دێت پیرۆزبایی لەپارتی دەكات، ئەمە “میسداقیەتی”حكومەتی ئەمریكا و گەلی ئەمریكای خستە ژێر پرسیارەوە وە پێچەوانەی یاسا و دەستوری ئەمریكایە.

دەشڵێت، “گۆڕان و پارتی هیچ ڕێكەوتنی پێش وەختەیان نەبووە لەسەر دەنگدان بەكاندیدەكەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق، وەك سەردەمی مام جەلال چۆن پەرلەمانتارانی گۆڕان سەرپشك كران دەنگ دەدەن یا نا ئەمجارەش لەسەر ئەو بنەمایەی پۆستی سەرۆك كۆمار مافی كوردە بۆیە پەرلەمانتارەكانمان سەرپشككردەوە، ئەگەرنا تا ئێستاش ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ڕەتدەكەینەوە، بەڵام بۆیە پەرلەمانتارەكانمان چونە پەرلەمانی بەغداد چونكە پەرلەمان بەمینبەر دەزانین بۆ قسەكردن و بەرگریكردن لە مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان”.

ڕاشیگەیاندووە، بزوتنەوەی گۆڕان و دەنگدەری گۆڕان توشی شۆك و نیگەرانی بوین كە نەدەبوو نوێنەری سەرۆك ترەمپ پیرۆزبایی بكات تا یەكلایی كردنەوەی سكاڵاكان و ئەنجامە كۆتاییەكان، پیرۆزباییەكەی بۆ خەڵكی ئەو دوو حیزبە جێی دڵخۆشیە.

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كرد.

نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ڕایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-12-2018 كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی دانوسكاری ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدانیشتنێكی دۆستانەدا، كە بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند بە گشتی و بە تایبەتی كێشەكانی شاری كەركووك و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نوێ و بونیادنانی بنەماكانی حكومەتی شەڕاكەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانیدا، بەجۆرێك كە ببێتە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خێزانێكی سیدەكان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
داڕمانی گردێك مەترسی لەسەر ژیانی خێزانێك دروست دەكات

خەڵك- نزار مستەفا
لەئەنجامی باران بارینی زۆر و داڕمانی گردێك لە گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان، مەترسی لەسەر ڕوخانی خانوو و ماڵی هاوڵاتیەك دروست كردووە.

سەفین سەدرەدین، دانیشتویی گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری باران بارین و داڕمانی گردێك لە پشت خانوەكەم، ژیانمان لە مەترسیدایە.

وتیشی، “داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار و خێرخوازان بەهاناوەمان بێن و جگەلە مەترسی ڕوخانی خانوەكەمان، ژیانی خۆم و منداڵەكانم لە مەترسیدایە”.

لەماوەی پاییزی ئەمساڵدا چەندین شەپۆلی باران و لافاو ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەند پڕدێك ڕووخان و ڕیچگای چەندین ناوچە گیرا و ئاویش چۆتە چەندین ماڵەوە و زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سلێمانی سێ‌ كەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی سێ‌ تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هێنان و بردنی بەكارهێنانی هەر جۆرە ماددەیەكی بێ هۆشكەر، هێزەكانیان لە دوو چالاكی جیاوازدا سێ كەسیان دەستگیر كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە ڕۆژی 10/12/2018 دوو كەس بەناوەكانی (د، م، س) لەدایكبوی ساڵی 1983 و (س، م، ح) لەدایكبوی ساڵی 1982 دەستگیربكەن بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 19/12/2018 كەسێك بەناوی (س، خ، ب) لەدایكبوی ساڵی 1995 دەستگیر كرا بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیرا و بەدەر لە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كاری قاچاخچێتی مرۆڤ و هەڵفریواندنی هاوڵاتیانی كردووە بەنیازی بردنەدەرەوەیان بۆ هەندەران .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین