ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی داواكارییەكی هەبووە
وردەكاریی سەردانەكەی عامری بۆ هەولێر ئاشكرا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار، وردەكاریی سەردانەكەی ئەم دواییەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەولێر ئاشكرا دەكات كە تییدا چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی رایگەیاندووە”عامری لەپێناو رونكردنەوەی رووداوەكانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، و دۆڕانی فوئاد حسێن كاندیدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەرانبەر لەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چووە كوردستان و چاوی بە بارزانی كەوت”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات”عامری داوای لە بارزانی كردووە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا و بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بكات، بەڵام بارزانی وەرگرتنی وەزارەتی نەوتی هەبووە لە بری وەزارەتی دارایی، لەبەرانبەر بەشدارییكردنی لە حكومەتی داهاتوو”.

(بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە”سەركردەی هاوپەیمانی فەتح، بەڵێنی بە بارزانی داوە بە وەزارەتی نەوت قەرەبووی بكاتەوە لەبەرانبەر لەدەستدانی پۆستی سەرۆك كۆمار، بۆیە عامری لە دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا خواستەكەی بارزانی بە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا راگەیاندووە”.

بەپێی سەرچاوەكە”مالیكی رەتیكردۆتەوە وەزارەتی نەوت بدرێت بە حزبەكەی بارزانی، و لە گرنگی نەگەڕانەوەی پەرلەمانتارانی پارتی بۆ بەغدا و بەشداریكردنی حزبەكەی لە پرۆسەی سیاسی كەمكردۆتەوە”.

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە 4ی تشرینی یەكەمی 2018، سەردانی هەولیری كرد و چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت، بەپێی بەیاننامەكانی دوای چاوپێكەوتنەكەش لەو دەمەدا، هەردوولا پەرەسەندنە سیاسییەكانی عیراقیان لە دوای هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عیراق و راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی حكومەت، تاوتوێ‌ كردووە.

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كرد.

نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ڕایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-12-2018 كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی دانوسكاری ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدانیشتنێكی دۆستانەدا، كە بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند بە گشتی و بە تایبەتی كێشەكانی شاری كەركووك و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نوێ و بونیادنانی بنەماكانی حكومەتی شەڕاكەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانیدا، بەجۆرێك كە ببێتە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خێزانێكی سیدەكان داوای بەهاناوەچوون دەكەن
داڕمانی گردێك مەترسی لەسەر ژیانی خێزانێك دروست دەكات

خەڵك- نزار مستەفا
لەئەنجامی باران بارینی زۆر و داڕمانی گردێك لە گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان، مەترسی لەسەر ڕوخانی خانوو و ماڵی هاوڵاتیەك دروست كردووە.

سەفین سەدرەدین، دانیشتویی گوندی كەژەكی سەر بەشارەدێی سیدەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری باران بارین و داڕمانی گردێك لە پشت خانوەكەم، ژیانمان لە مەترسیدایە.

وتیشی، “داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار و خێرخوازان بەهاناوەمان بێن و جگەلە مەترسی ڕوخانی خانوەكەمان، ژیانی خۆم و منداڵەكانم لە مەترسیدایە”.

لەماوەی پاییزی ئەمساڵدا چەندین شەپۆلی باران و لافاو ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەند پڕدێك ڕووخان و ڕیچگای چەندین ناوچە گیرا و ئاویش چۆتە چەندین ماڵەوە و زیانیان پێ‌ گەیشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سلێمانی سێ‌ كەس بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی سێ‌ تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیەنێت و جەختیشدەكاتەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هێنان و بردنی بەكارهێنانی هەر جۆرە ماددەیەكی بێ هۆشكەر، هێزەكانیان لە دوو چالاكی جیاوازدا سێ كەسیان دەستگیر كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە ڕۆژی 10/12/2018 دوو كەس بەناوەكانی (د، م، س) لەدایكبوی ساڵی 1983 و (س، م، ح) لەدایكبوی ساڵی 1982 دەستگیربكەن بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێگیرا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی 19/12/2018 كەسێك بەناوی (س، خ، ب) لەدایكبوی ساڵی 1995 دەستگیر كرا بەپێی فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 14 ی مخدرات، كە لەكاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێگیرا و بەدەر لە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر كاری قاچاخچێتی مرۆڤ و هەڵفریواندنی هاوڵاتیانی كردووە بەنیازی بردنەدەرەوەیان بۆ هەندەران .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 34
    34 85%
    34 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین