ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكایەتی كۆماری: نابێت بۆشایی دەستوری لە عیراق دروست ببێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی نوێنەران و چەند لایەنێكی دیكەی سیاسی عیراق كۆبویەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدرێت بۆشایی دەستوری لە عیراق دروست ببێت.

د. فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ 9ی حوزەیرانی 2018 لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆك فراكسیۆنەكانی نوێنەران و چەند حزبێكی دیكەی عیراق كۆبویەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئەو گۆڕانكارییانەی ئەم دواییەی هەڵبژاردنەكان، كە لە پەرلەمان ڕوویداو دەرهاویشتەكانی تاوتوێ كرد.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە، پێویستە هەموو هەوڵەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و جێگیری دۆخی سیاسی چڕبكرێنەوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نەدرێت بۆشایی دەستوری لە عیراق دروست ببێت.

هەرلە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، كە دەبێت ریَِز لە ئیرادەی دەنگدەران بگیرێت، بەپێی دەستوری عیراق كێشەكان چارەسەر بكرێن.

عێراق

كاندیدی نوێ‌ بۆ وەزیری بەرگری عیراق ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێك، كاندیدكردنی لیوا ڕوكن عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر، بۆ پۆستی وەزیری بەرگری، لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراقەوە ئاشكرادەكات.

فائق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری عیراقی لە توییتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاندووە، “حەلبوسی، ئەسەدی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری كاندید دەكات”.

بە وتەی شێخ عەلی، “وەزارەتی بەرگری لە دابەشكردنی دەوڵەتە تایەفەگەرییەكەمان، لە پشكی سوننەكانە، بەڵام كاتێك شەق لە تایەفەگەری هەڵدەدەیت و دەتەوێت دەوڵەتێك بنیات بنێیت، كە پشت بە پێوەرەكانی پیشەگەریی ببەستێت، ئەوا محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان نمونەیەكە بۆ ئەوە و دەكرێت وەك پێشەنگ تەماشا بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: “ئەبو زەینەب، دەستی داگیركەرانی شكاند و كاندیدی هەموو عیراقییەكانە بۆ وەزارەتی بەرگری”، ئەمەش وەك ئاماژەكردنێك بۆ عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر لە شەڕەكانی ڕزگاركردنی موسڵ.

فراكسیۆنەكانی ژێر سایەی هاوپەیمانی چاكسازیی و ئاوەدانكردنەوە، بایكۆتی دانیشتنی 4ی كانوونی یەكەمی 2018یان كرد، كە بۆ دەنگدان بوو لەسەر كاندیدەكانی پاشماوەی هەشت وەزارەتەكەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆشداری خۆپیشاندان دەدرێت
نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق نێوەندگیری دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی بەرپرس ڕایگەیاندووە، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی وەزارەتە بەتاڵەكان بە پشتیوانی نەتەوە یەكگرتووەەكان دەستیپێكردووە، هەندێك لایەنی عیراقیش ئاماژە بە پەنابردنە بەر خۆپیشاندان دەكەن.

ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی قەتەری، لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی بەرپرسی عیراقیەوە بڵاویكردۆتەوە، “هەوڵێك لەئارادایە بۆ ڕازیكردنی لایەنە سیاسییەكان بە دەستپێشخەرییەكی تایبەت بە چارەسەكردنی تەنگژەی وەزارەتە بەتاڵەكان، كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، هەردوو لایەنی سەرەكی (بنیاتنان و چاكسازی)، كاندیدی خۆیان بۆ وەزارەتەكان پاشەكشەپێبكەن و ئازادی تەواوەتی بدەنە سەرۆك وەزیران تا كێی بەلاوە باش بوو بیكاتە وەزیر لە حكومەتەكەی”.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو، بە پشتیوانی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، جارێكی تر هەوڵەكان بۆ دانوستان دەخرێنەوە گەر لە بەغدا”، ئاماژەی بە هەڵوێستی هەندێك لایەنی سیاسی عیراقیش كردووە، كە باسیان لە پەنابردنە سەر جوڵاندنی شەقام و سازدانی خۆپیشاندان كردووە، گەر ڕەوشی ئێستا بەمشێوە بەردەوام بێت و پێكهێنانی حكومەت لەگەڕبخرێت.

پێشتر، هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق، ڕەخنەی لە سیاسەتی دوفاقی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران گرتبوو سەبارەت بە پێكهێنانی كابینە وەزارییەكەی، كە بە وتەی ئەو، “لەلایەك عەبدولمەهدی باس لە سەربەخۆیی كابینەكەی دەكات و لەلایەكی ترەوە دەچێتە ژێر گوشاری سەركردە سیاسییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تائێستا نۆ ملیۆن كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دەركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەركردنی نۆ ملیۆن كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان لە تەواوی ناوچەكانی عیراقدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “لیوا هەیسەم غەرباوی، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە ڕایگەیاندووە، كە 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی لە تەواوی ناوچەكانی عیراقدا، بۆ هاوڵاتیان دەركراوە”.

حكومەتی عیراق لە 25ی تەمموزی 2015، پڕۆژەی كارتی نیشتمانی یەكگرتووی ڕاگەیاند، لەو دەمەشدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو ڕایگەیاندبوو، پڕۆژەكە سودی ئەمنی هەیە و یەكێكە لە ئامرازەكانی ئاسانكاریی لە مامەڵەكان، جەختیشی لەسەر پێویستی پارێزگاریی لە تایبەتمەندی هاوڵاتی كردبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین