ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەیشتە هەولێر
بەوێنە، خۆڵبارێنێگی گەورە بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەوژمێكی خۆڵبارینی “زۆر بەهێز” لەبەری سوریاوە هاتە نێو سنورەكانی عیراق، بەپێی زانیارییەكانیش، ئەو تەوژمە گەیشۆتە قەزای مەخمور و پارێزگای هەولێریشی گرتۆتەوە.

تەو تەوژمەی رووی لە عیراق و هەرێم كردووە، بۆتە مایەی كەمكردنەوەی ئاستی بینیین، بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك)یش، لەئێستادا لە شاری هەولێر تەوژمەكە كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر كەش و هەوای شارەكە دروستكردووە.

تاوژمەكە تادێت كاریگەریی بەهێزترى دەبێت و دەنگۆی ئەوەش هەیە كە چەند حاڵەتێكی تەنگەنەفەسی بەو هۆیەوە دروستبووە.

کوردستان

نووسینگەی بارزانی دەربارەی شوێنی دیلە كوەیتیەكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نووسینگەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی “ئاشكراكردنی شوێنی دیلە كوەیتیەكان”، كە لە میدیاكانی ئەو وڵاتە وروژێنراوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەم رووەوە كوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە.

نووسینگەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە یەكێك لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاندنكارێك بە ناوی نەجم عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، مسعود بارزانی پێی ڕاگەیاندووە، كە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی كوردستاندا، دیل و بێ سەروشوێنە كوەیتییەكانی لێ نێژراوە.

جەختیشدەكاتەوە، “مەسعوود بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناو دەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاوكراوەتەوە بەتەواوی ڕەت دەكاتەوە”.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
بەم دواییە هەندێ كەناڵی میدیایی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتی كوەیت، لەسەر زاری سەرۆك مەسعوود بارزانی باسیان لە هەندێ زانیاری لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە كوەیتییەكان كردووە، لە یەكێك لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی ئەو وڵاتەوە راگەیاندنكارێك بە ناوی نەجم عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، سەرۆك مسعود بارزانی پێی راگەیاندووە كە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی كوردستاندا، دیل و بێ سەروشوێنە كوەیتییەكانی لێ نێژراوە.
لەكاتێكدا سەرۆك مەسعوود بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناو دەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاو كراوەتەوە بەتەواوی رەت دەكاتەوە. جەخت دەكاتەوە كە هەر كات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بكەوێت، برایان لە وڵاتی كوەیت ئاگادار دەكاتەوە. ئاماژەش بەوە دەدات لەم رووەوە كوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە، كە ژمارەیەكی زۆر دیل و بێ سەروشوێن لەسەر دەستی رژێمی رووخاو بە چارەنووس نادیاری ماونەتەوە.

نووسینگەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
١٩ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە (خەڵك)ەوە دەنگۆی دەستگیركردنی پارێزگاری كەركوك ڕەتدەكرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەواڵێك ڕەتدەكاتەوە، كە لە زاری ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بە هەوڵی دەستكیركردنی پارێزگای كەركوك بە وەكالەت كراوە لەلایەن مەفزەرەكانی پۆلیسی نەزاهەی كەركوك.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵەی لە زاری ئەوەوە بڵاوكراوەتەوە، كە گوایە ئاماژەی بە هەوڵی دەستگیركردنی ڕاكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت كردووە، دوورە لە ڕاستییەوە”.

ئەحمەد عەسكەری وتی، “ئەمڕۆ دەوامم نەكردووە و نەچومەتە ئەنجومەنی پارێزگا تا زانیارییەكی وەها بە میدیاكان ڕابگەیەنم، باشتر وابوو ئەو میدیایانە لەبری بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە، پەیوەندییان بە پۆلیسەوە بكردایە بۆ تەئكیدبوونی زیاتر، بەڵام لەخۆیانەوە بەبێ‌ پشتبەستن بە ئیتیكەكانی ڕۆژنامەوانی، هەواڵەكەیان داڕشتووە و بە ناوی منەوە بڵاویانكردۆتەوە”.

پێشتر چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ناوخۆیی هەرێم لە زاری ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڵاویانكردەوە، كە “ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی كانوونی یەكەمی 2018، مەفرەزەیەكی پۆلیسی نەزاهەی كەركوك بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی ڕاكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هاتونەتە ناو بینای پارێزگا، بەڵام پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت لە بەغدابووە و لە دەوام نەبووە”، هەر لە زاری ئەوەوە، هۆكاریی هەوڵی دەستگیركردنەكەی بۆ “تێوەگلانی جبوری لە دۆسێكانی گەندەڵیدا”، گەڕاندبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەفدی پارتی و كۆسرەت ڕەسوڵ ئاشكراكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند كرد.

نوسینگەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە، ڕایگەیاندووە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19-12-2018 كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازی لە هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی دانوسكاری ئەو حیزبە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدانیشتنێكی دۆستانەدا، كە بە ئامادەبوونی ژماریەك لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند بە گشتی و بە تایبەتی كێشەكانی شاری كەركووك و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەنگاونانی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ڕێككەوتنی سیاسی نوێ و بونیادنانی بنەماكانی حكومەتی شەڕاكەتی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە بەشداربووەكانیدا، بەجۆرێك كە ببێتە حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ تەواوی خەڵكی كوردستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین