ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

راپۆرتی ڤیدیۆیی: (خەڵك) رەوشی گەشتیاری لە وڵاتی ئێران بەسەردەكاتەوە

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

كەرتی گەشتیاری لە هەر وڵاتێكدا بە یەكێك لە پایە گرنگەكانی ئابووری دادەنرێت.

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی گرنگی بە كەرتی گەشتوگوزار دەدات، ئەویش هۆكارەكەی بۆ لایەنی ئایینی یان شێوازو شیاوی كەشوهەوای ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.

بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی نێوانیان، بەهای تمەنی ئێرانی بەرەو ئاستێكی زۆر كەم هاتە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دانیشتوانی وڵاتانی دەوروبەری ئێران و بەتایبەت عێراق و هەرێمی كوردستان بە چڕی سەردانی ئێران بكەن.

گەشتیاران لە چەند ناوچەیەكی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە (خەڵك)یان راگەیاند، نزمبونەوەی بەهای تمەن هۆكارێكی سەرەكییە بۆ هاتنیان بۆ ئێران، ئاماژەشیان بۆ ئەوە كرد، كەشوهەوای ئێران گونجاوە و چەندین دیمەنی دڵڕفێنی گەشتیاری تێدا بەدی دەكرێت.

ئابوری

خشتەی دابەشكردنی موچە لە هەفتەی داهاتوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر (خەڵك) بڵاوی كردۆتەوە، ئەم هەفتەیە چەند وەزارەت و دەستە و فەرمانگەیەكی تری حكومەتی هەرێم موچەی مانگی 9 وەردەگرن.

بەپێی خشتەكە ئەم وەزارەتانە لەم هەفتەدایە موچە وەدەگرن:

یەك شەمە16ی مانگ ، موچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دووشەمە17ی مانگ ، موچەی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و سامانە سروشتیەكان دابەش دەكرێت.

سێ شەمە18ی مانگ موچەی كارمەندانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

چوارشەمە19ی مانگ ، موچەی وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای گشتی ئاسایش ، زێرەڤانی و ، بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

پێنج شەمە20ی مانگ ، موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی رۆشنبیری دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 153 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 11 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سلێمانی بڕێكی زۆر میوە لەناودەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لالەنگیدا گیرا، كە خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكان ساغیبكاتەوە .

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە عەلوەی سلێمانی و لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ئاسایش‌ دەست بەسەر 22 تۆن لالەنگی، كە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیە گیراوە و خاوەنەكەی بەنیازبووە لەبازاڕەكان ساغیبكاتەوە.

دەشڵێت،”هێزە ئەمنیەكان بەگشتی و بەتایبەت بەڕێوەیەرایەتی ئاسایش هاوكارێكی باشی لیژنەهاوبەشەكانە بەپێدانی زانیاری یاخود لەڕێی بازگەكانەوە دەست بەسەر هەموو ئەو كاڵاوشمەكانەدا دەگرێت، كە گومانیان لەسەرە و رەوانەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات بۆ پشكنین و گرتنەبەر رێكاری پێویست بەرامبەر خاوەنەكەی”.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تەواوی ئەو لالەنگیەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە و خاوەنكەشی رێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 31 دەنگ دان
    31 دەنگ دان 86%
    31 دەنگ دان - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 2
    2 6%
    2 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین