ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(به‌وێنه‌) مه‌شق و ڕاهێنانه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا

خه‌ڵک سپۆرت

هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا به‌سه‌رپه‌رشتی لویس ئینریکی ده‌ستیان به‌ مه‌شق و ڕاهێنانه‌کان کردۆته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی داهاتودا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی به‌هێز به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی ئینگلته‌را  ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

(دووشه‌ممه‌ ١٥/١٠)

ئیسپانیا – ئینگلته‌را (٩:٤٥)

 

جیهانی

ڕێکه‌وتێکی سه‌یر له‌ دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆدا هه‌یه‌ و هه‌مان شت سێباره‌ ده‌بێته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

پاش زنجیره‌یه‌ک ئه‌نجامی نه‌گونجاو، دوێنێ به‌فه‌رمی ئیداره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری دا و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌نێو میدیا جیهانیه‌کاندا سه‌دایه‌کی به‌هێزی دایه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی ڕێکه‌وتێکی سه‌یری به‌دی کردووه‌ و نوسیویه‌تی: یۆرگن کلۆپی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ نهێنی دوورخستنه‌وه‌کانی مۆرینیۆیه‌، به‌رده‌وام له‌دوای شکستهێنان به‌رامبه‌ر ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ مۆرینیۆ دوورده‌خرێته‌وه‌.

له‌ وه‌رزی ٢٠١٢/٢٠١٣ کاتێک مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بوو له‌ قۆناغه‌ پێشکه‌وتووه‌کانی چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر دۆرتمۆندی یۆرگن کلۆپ شکستی هێنا (قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی ٤ به‌رامبه‌ر به‌ ١)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ وه‌رزێک پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز بۆندی ڕاهێنه‌ره‌ پورتوگالیه‌که‌ی نوێ کردبۆوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌وه‌ بۆنده‌که‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ماڵئاواییان لێکرد.

له‌ وه‌رزی ٢٠١٥/٢٠١٦ ڕاهێنه‌ره‌ سپێشه‌ڵه‌که‌ وه‌رزێکی خراپی له‌گه‌ڵ چێڵسی به‌رێکرد و له‌ ١٧ی دیسێمبه‌ردا دوورخرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (٣ – ١) شکستی هێنا، له‌م وه‌رزه‌شدا سێباره‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵی کلۆپ به‌ ئه‌نجامی (٣ – ١) شکستی هێنا و له‌ ١٨ی دیسێمبه‌ردا له‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یونایتد دوورخرایه‌وه‌.

سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، هه‌ریه‌ک له‌ پیپ گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌رانی مان سیتی و لیڤه‌رپوڵ و تۆتنهام خه‌مباری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ربڕی و ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌، مۆو ڕاهێنه‌رێکی گه‌وره‌یه‌ و به‌هێزه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرنگترین ئه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێن (چوارشه‌ممه‌)

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مڕۆ ململانێی یانه‌کان له‌ هه‌نذیک له‌ خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامیان ده‌بێت، له‌ جامی جیهانی یانه‌کانیش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌یه‌که‌مین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا و له‌قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا ڕووبه‌ڕوی یانه‌ی کاشیما ئانتله‌رزی ژاپۆنی ده‌بێته‌وه‌.

جامی جیهانی یانه‌کان (نیوه‌ی کۆتایی)

کاشیما ئانتله‌رز – ڕیاڵ مه‌درید (٧:٣٠)

جامی ڕابیته‌ی یانه‌ پیشوه‌ره‌کانی ئینگلته‌را (چاره‌کی کۆتایی)

ئارسیناڵ – تۆتنهام (١٠:٤٥)

چێڵسی – بۆرنماوس (١٠:٤٥)

خولی ئه‌ڵمانیا (هه‌فته‌ی ١٦)

شالکه‌ – بایه‌رلیڤه‌رکوزن (١٠:٣٠)

ڤێرده‌ربریمه‌ن – هۆفنهایم (١٠:٣٠)

فرایبۆرگ – هانۆڤه‌ر (١٠:٣٠)

بایرن میونشن – لایپزیگ  (١٠:٣٠)

ماینز – ئینتراخت فرانکفۆرت  (١٠:٣٠)

جامی فه‌ره‌نسا

ئه‌میان- لیۆن (٨:٤٥)

مۆناکۆ -لۆریان (١١:٠٥)

دیجۆن – بۆردۆ (١١:٠٥)

مارسیلیا – ستراسبۆرگ (١١:٠٥)

نیس – جانجون (١١:٠٥)

ستاد ڕین – نانت (١١:٠٥)

لۆهاڤه‌ر – نیم ئۆڵۆمپیکۆ  (١١:٠٥)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕۆژنامه‌ی ئاس: له‌به‌ر (٥) هۆکار ئیسکۆ ناچار ده‌بێت ڕیاڵ مه‌درید به‌جێبهێڵێت

خه‌ڵک سپۆرت

ئیسکۆ ئالارکۆنی ئیسپانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا له‌نێوان بون و نه‌بوندا بووه‌ و دوو ڕاهێنه‌ری گه‌وره‌ به‌شێوه‌ی جیاواز یارییان به‌ پێگه‌ و ڕۆڵه‌کانی کردووه‌ له‌نێو یاریگادا، ئه‌و ناجێگیریه‌ش وا ده‌کات له‌ داهاتودا ڕوو له‌ یانه‌یه‌کی تر بکات.

ڕۆژنامه‌ی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، به‌هۆی پێنج هۆکاری هونه‌ری و وه‌رزشیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتودا ئیسکۆ چیتر بێهیوا و بێزار بێت و ڕوو له‌ یانه‌یه‌کی تر بکات، ئه‌و هۆکارانه‌ش بریتین له‌:

  • پشت نه‌به‌ستن به‌تواناکانی: له‌سه‌رده‌می لوپێتیگی، ئیسکۆ یه‌کێک بوو له‌ ئه‌ستێره‌ سه‌ره‌کی و کاریگه‌ره‌کان، به‌ڵام له‌دوای هاتنی سۆلاری ئه‌م بارودۆخه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، یاریزانه‌که‌ له‌کۆی ٩٩٠ خوله‌ک ته‌نها ٢٩٢ خوله‌ک به‌شداری کردووه‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٩.٥ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ یاریزانێکی گه‌وره‌ گونجاو نییه‌.
  • کێشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ڕیاڵ: ئیسکۆ کیشه‌ی له‌گه‌ڵ دوو کاپتنه‌ ناوداره‌که‌ی ڕیاڵدا هه‌یه‌ ئه‌وانیش سێرجیۆ ڕامۆس و مارسێلۆن، له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر سسکا مۆسکۆ ئاماده‌ نه‌بووه‌ شاره‌ی کاپتنی بکاته‌ قۆڵی، ئه‌وه‌ش کێشه‌کانی قوڵتر کردۆته‌وه‌.
  • بۆنده‌کانی داهاتو: سه‌رچاوه‌کان باس له‌ گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جه‌یمس ڕۆدریگێز ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش بێگومان دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیسکۆیه‌ و زیاتر و زیاتر ده‌یکاته‌ کوشته‌ی کورسی یه‌ده‌گ.

  • گه‌ڕانه‌وه‌ی سیتی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا: له‌ ٢٠١٣ مانچسته‌ر سیتی هه‌وڵیدا ئیسکۆ دابین بکات، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی هه‌ڵبژارد، له‌ئێستادا هه‌مان یانه‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی گواردیۆلا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ کۆنه‌که‌ و ده‌یانه‌وێت به‌ سود وه‌رگرتن له‌ کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ یاریزانان و ڕاهێنه‌رانی ڕیاڵ مه‌درید دابینی بکه‌ن، هه‌له‌که‌ گونجاوه‌ تا ئیسکۆ هه‌نگاوێکی تر له‌ژیانیدا بنێت و ببێته‌ داڤید سیلڤای نوێ.
  • نرخه‌که‌ی زۆر به‌رزه‌: نرخی ئیسکۆ زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن یورۆیه‌، ئه‌گه‌ر له‌ داهاتودا به‌شداری ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان نه‌کات ئه‌و نرخه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌ یاخود هاوینه‌ی داهاتو باشترین هه‌له‌ بۆ فرۆشتنی، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیداره‌ی ڕیاڵ سودی ماددی گه‌وره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت که‌ زیاتره‌ له‌و سوده‌ی له‌ فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پورتوگالی به‌ده‌ستیان هێناوه‌.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 33
    33 85%
    33 - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین